هه‌په‌گه له زۆر ده‌ڤه‌ری باشووری كوردستان گورزی له سوپای توركیا دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له زۆر ده‌ڤه‌ری باشووری كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر سوپای توركیای داگیركه‌ر. ڕاگه‌یه‌نرا كه له ئه‌نجامدا چه‌ندین سه‌ربازی توركیا كوژراون.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له زۆر ده‌ڤه‌ری باشووری كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر سوپای توركیای داگیركه‌ر. ڕاگه‌یه‌نرا كه له ئه‌نجامدا چه‌ندین سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
چالاكی له لێلیكان
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان له باشووری كوردستان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چه‌ندین چالاكییان ئه‌نجامدا. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان وه‌هایه:
ڕۆژی ٣١ی ئاب\٩ی خه‌رمانان كاتژمێر ٢٠:٣٠ هێزه‌كانمان له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست له سنووری ناوچه‌ی سیده‌كان-ی باشووری كوردستان دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ڕوون نه‌بوویه‌وه له‌م چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی ٢ی ئه‌یلوول\١١ی خه‌رمانان كاتژمێر ٧:١٠ بۆ جاری دووه‌م هێزه‌كانی داگیركه‌ر له لێكیكان بوونه ئامانجی هێزه‌كانمان. له ٤ قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداری هێزه‌كانی داگیركه‌ر ڕوون نه‌بوویه‌وه.
چالاكی له دژی سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌ر له بارزان
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٠:٣٠ له گردی شه‌هید مونزوور-ی نزیك گردی خوه‌دێ-ی هه‌رێمی بارزان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمن درا. ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌م به‌یانییه (٣ی ئه‌یلوول\١٢ی خه‌رمانان) ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٣ بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌ڤنێ مژێ-یان كرد له سنووری قه‌زای ئامێدیی سه‌ر به پارێزگه‌ی دهۆك له باشووری كوردستان.»
s.m