هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له مانگی ئاب\گه‌لاوێژ-دا له شرنا‌خ و جۆله‌مێرگ شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له مانگی ئاب\گه‌لاوێژ-دا له شرنا‌خ و جۆله‌مێرگ شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ٧ و ١٧ی ئاب\١٦ و ٢٦ی گه‌لاوێژ له شرنا‌خ و جۆله‌مێرگ شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«شه‌ڕی نێوان سوپای توركیای داگیركه‌ر و هێزه‌كانی ئێمه‌ی گه‌ریلا ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له به‌رانبه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن، له ڕێی ته‌كنیكییه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبێنن. هێزه‌كانی ئێمه‌ی گه‌ریلا كه خۆیان به ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی ڕازاندووه‌ته‌وه، له‌م شه‌ڕه سه‌خته‌دا گورزی توند له دوژمن ده‌ده‌ن و پلان و حساباتی دوژمن تێكده‌ده‌ن. له‌م به‌رخۆدانه مێژووییه‌ی كوردستاندا جار جار هه‌ڤاڵی ئێمه‌ش شه‌هید ده‌بن. ٧ی ئاب\١٦ی گه‌لاوێژ له چیای گابار، هه‌روه‌ها ١٧ی ئاب\٢٦ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌ی باژێرگه‌ی جۆله‌مێرگ له شه‌ڕ و هێرشی ئاسمانی‌دا چه‌ند هه‌ڤاڵێكمان شه‌هید بوون. هه‌ر هه‌ڤاڵێكی ئێمه كه قاره‌مانانه شه‌ڕی كردووه و شه‌هید بووه، بووه‌ته نموونه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بوێری و له ڕێپێوانی ئازادی‌دا وه‌ك فیداییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان جێی خۆیان له مێژووی تێكۆشانی ئازادیی كورد-دا گرت.
زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
![]() |
ناسناو: جانشه‌ر بۆتان |
![]() |
ناسناو: فورات سه‌مسوور |
![]() |
ناسناو: ڕێدوور كۆچه‌ر |
![]() |
ناسناو: سه‌ركه‌فت سیرت |
![]() |
ناسناو: مه‌زڵووم كۆبانی |
![]() |
ناسناو: خه‌مگین ڕۆژ |
ئێمه به‌تایبه‌ت سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده هێژاكانی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان و ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تی و كوردستان بێ وچان تێ‌بكۆشین كه ئه‌مه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیده‌كانمان بوو.»
s.m