ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا له هه‌رێمی سه‌رحه‌د، ڕێكه‌وتی ٢٤ی كانوونی دووه‌م\٣ی ڕێبه‌ندان ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٢ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه‌ی ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌ی كۆرخان له ئیدر، چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه كاریگه‌ره‌دا دژ به یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن، لایه‌نی كه‌م سه‌ربازێك كوژرا. دواتر هێزه‌كانی دوژمن به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له شوێنی چالاكییه‌كه كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢٤ی كانوونی دووه‌م\٣ی ڕێبه‌ندان هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٠-١٠:٣٠ بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی یه‌كمالی سه‌ر به ناوچه‌ی گارا و ده‌ڤه‌ری كوونیشكا و چه‌مچۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی زاپ-یان كردووه. هه‌روه‌ها له‌نێوان كاتژمێر ١٦-١٦:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ده‌ڤه‌ری خنێره-یان بۆردومان كرد. به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه هیچ زیانێك به هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه.
s.m