هه‌په‌گه: ٣ ئه‌فسه‌ر و ٢ سه‌ربازی توركیا له نسێبین كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له شاری نسێبین-ی باكووری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سه‌ربازانی توركیا تێكشكێنراوه و ٣ ئه‌فسه‌ر و ٢ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له شاری نسێبین-ی باكووری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سه‌ربازانی توركیا تێكشكێنراوه و ٣ ئه‌فسه‌ر و ٢ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلا له نسێبین ٣ ئه‌فسه‌ر و ٢ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٣١ی ئاب\٩ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٠:٣٠ له‌سه‌ر ڕێی گرناڤاس-ی گه‌ڕه‌كی پراكه‌ت-ی ناوچه‌ی نسێبین-ی مێردین له دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری ejder به‌ته‌واوی تێكشكێنرا و گورز له ٢ ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی زرێپۆش درا. له ئه‌نجامدا ٣ ئه‌فسه‌ر و ٢ سه‌رباز كوژران، ٧ سه‌ربازی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ژماره‌یه‌كی زۆری ئامبولانس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ته‌رمی سه‌ربازه‌كان و برینداره‌كانی خۆی گواسته‌وه. سوپای توركیای داگیركه‌ر كه گورزی توندی پێكه‌وت، له هه‌رێمه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد.»
s.m