هێرشی ئاسمانیی لەسەر دەرسیم و زاپ بەردەوامە

هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' ئاشکرایان کرد، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە دەرسیم، گەریلایەک شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەسەر ئەو بابەتە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم زانیارییانەی تێدا ئاشکرا کردووە:

ڕۆژی ٢٦ ی ئاب، کاتژمێر ٤ و نیوی بەرەبەیان، فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکانی جۆری کۆبرای سووپای کۆماری داگیرکەری تورکیا، بۆمبارانی ناوچەی ئاڤکاسۆر ی سەر بە دەرسیم کردووە. پاش ئەو بۆمبارانەش، هێزەکانی داگیرکەر دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی چڕوپڕی سەربازیی کردووە لەو هەرێمە. هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ، کۆتایی بەو ئۆپەراسیۆنە هێنراوە. بەهۆی بۆمبارانەکەوە، هەڤاڵێکمان بەناوی گابار شەهید بووە.

ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیە:

نازناو: گابار جودی

ناو و پاشناو: محەمەد کوچوک شیمشەک

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: فارما کارار – شەفیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ ی ئابی ساڵی ٢٠١٨ / دەرسیم

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە "ڕۆژی ٣٠ ی تەباخ، فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای کۆماری داگیرکەری تورکیا، بۆمبارانی ناوچەی شکەفتی بریندارانی سەر بە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کردووە. بەهۆی ئەو بۆمبارانەشەوە، ئاگر لەو هەرێمە کەوتووەتەوە.

ر.م