هێزە ئەمنییەکانى ئێران لە نەوسوود کۆڵبەرێکى تریان کوشت
هێزە ئەمنییەکانی رژێمى ئێران لە سنووری شارۆچکەى نەوسود لە هەورامانى رۆژهەڵاتى کوردستان کۆڵبەرێکى تری کوردیان کوشت.
هێزە ئەمنییەکانی رژێمى ئێران لە سنووری شارۆچکەى نەوسود لە هەورامانى رۆژهەڵاتى کوردستان کۆڵبەرێکى تری کوردیان کوشت.
ماڵپەڕی کۆمەڵەى مافی مرۆڤى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ٣ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ / ١١ی رەزبەر، کۆلبەرێک کوردی تەمەن ٤٢ ساڵ بە ناوی عەزیم ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆلبەرە خەڵکی گوندی تەشاری شارۆچکەى نەوسود بووە و لە سنووری کوێستانێ سۆنی کراوەتە ئامانجی هێزە ئەمنییەکانى ئێران و کوشتویانە و تەرمەکەیان بەجێهێشتووە.
دواتر هاووڵاتیانى ناوچەکە بە دوای تەرمی ئەو کۆلبەرەدا گەڕاون و تەرمەکەیان لە ناو تاشە بەردەکاندا دۆزیتەوە، کە چەند گولـلەیەکى پێوەبووە. هاووڵاتییان دواتر تەرمەکەیان لە کوێستانەکە بردووەتەوە بۆ گوندەکەى خۆی تاوەکو مەراسیمى بەخاکسپاردنى بۆ ئەنجام بدەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، عەزیم ئەحمەدی خێزانداربووە و باوکی ٣ منداڵ بووە و لەو کاتێکیشدا کوژراوە، کە هیچ کۆڵێکى پێنەبووە.
ر.م