ئازاد بارش یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ چاپەمەنی، ڕاگەیەندن و پرۆپاگاندە ڕاگەیەنراوێکی ڕاگەیەنراوێکی بە ناوی هەدەپە بڵاوکردەوە و وتی، "٢٥ ساڵ بەسەر هێرشی بۆمبەیی بەرامبەر ڕؤژنامەی ئوزگور ئولکە تێدەپەڕێت کە لە ٣ی کانونی یەکەمی ١٩٩٤ ئەنجامدرا.
وتی، "لەهەمانکاتدا هێرش بەرامبەر نووسینگەی ناوەندی ڕۆژنامەکە لە ئەستەنبوڵ، باڵەخانەی تەکنیکی لە کادرگا و نووسینگەی ڕۆژنامەکە لە ئەنقەرە ئەنجامدران و لە ئەنجامدا خەباتکارێکی ڕاگەیاندن بە ناوی ئەرسین ییڵدز گیانی لەدەستدا و ٢٣ کەسیش برینداربوون.
فەرمانی هێرشەکە لە کۆبوونەوەی مەگەکەدا لە ساڵی ١٩٩٤ درا. لە بەڵگە شاراوەکاندا دەرکەوت هێرشەکەی سەر ئوزگور ئولکە بە ئیمزای تانسو چیللەت سەرۆک وەزیری ئەو کاتە ئەنجامدرا و ڕاگەیەنرا، پێویستە ڕؤژنامەکە دابخرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەدەپەدا دەوترێت، قەدەغەکردنی بۆچوونی ئازاد و چاپەمەنی ئازاد کاری مێژینەی دەوڵەتی دیکتاتۆر و تاکپەرست سەدساڵەیە کە تا ئێستاش بەردەوامە.
هەدەپە ئاماژەی بەوەکرد، لەدژی هێرشە قوڕسەکان هەموو کاتێک کۆمەڵیک ڕۆژنامەنووس هەبوون کە شەرەف و ئەخلاقی ڕؤژنامەگەریان پاراستووە و میراسی گەورەی ئەم وڵاتە تێکۆشانی خاوەنداریکردن لە ڕاستیەکانە.
هەدەپە دەڵێت، "مێژینەی چاپەمەنی ئازاد ٣٥ ساڵە بە تێکۆشان گەیشتە ئەم قۆناغە و بەو هۆیەوە هەموو کاتێک مێژینەی چاپەمەنی ئازاد بە پێشەنگایەتی کەسانی وەک ئاپێ مووسا هەموو کاتێک بووە بە ئامانجی هێرشەکان. لە تورکیا ٥٠٪ ئەم ڕۆژنامەنووسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ناوەندە چاپەمەنیەکان کە مێژینەیان هەیە، کاریان دەکرد. ئەمە ڕێکەوت نییە، بە شێوەیەکی ئاشکرا بە ئامانجگرتنە.
ئاکەپە بە هیرشەکانی بەرامبەر چاپەمەنی ئازاد نوێنەرایەتی مێژووی تاریکی ساڵەکانی ١٩٩٠ دەکات. بە هێرشەکانی دژی چاپەمەنی ئازاد لە بەڕێوەبەرایەتی چیللەر و ڕابردوو کەمتر نییە. بە هێرشەکانی چیللەریشی تێپەڕاند. دوای ١٥تەموز ئاکەپە وەک 'خێری خوا' دەرفەتی بو رەخسا و بە سەدان ناوەندی چاپەمەنی کە لەسەر راستیەکان کار دەکەن داخست و بە سەدان ڕؤژنامەنووس تا ئێستاش لە زینداندان.
هەدەپە ئاماژەی بەوەشکرد ئاکەپە بە کردەوەکان نیشانی دا بەردەوامی بە ڕابردووی تاریک دەدات وتی، " چیللەر سەرنەکەوت، هێزەکەی بەشی نەکرد چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ بکات. ئەردۆغان و بەرێوەبەرانیشی سەرناکەون. ئێمە ئەمە بە هۆی خەباتی ڕۆژنامەگەرە ئازادەکان دەڵێین. هێرشی دژی چاپەمەنی هێرشی دژی کۆمەڵگایە، پاراستنی چاپەمەنی ئازاد پاراستنی مافی کۆمەڵگایە و فێربوونی راستیە. ئێمە وەک کۆمەڵگا داوای فێربوونی ڕاستی دەکەین و پێویستیمان بە درۆ و مانیپولاسیۆن نییە.
هەدەپە ٢٥ ساڵیادی هەوڵی کۆمەڵکوژی لەدژی ئۆزگور ئولکە شەرمەزار کرد و یادی ئەرسین یڵدز و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کردەوە، کە کوژراون.
ف.ق