هەدەکە: کۆتایی بە گۆشەگیری دەهێنین

وتەبێژی کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان-هەدەکە لە کۆنگرەی گشتیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەوان لە قۆناغی شۆڕشدان و باسی لە گرنگیی ساڵی ٢٠٢٠ کرد و جەختیشی کردەوە کە ئەوان کۆتایی بە گۆشەگیریی دەهێنین.

دەیەمین کۆنگرەی، هەدەکە- کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان بە دروشمی "کۆتایی بە کاپیتالیزم و پیاوسالاری و فاشیزم بهێنە؛ بۆ ژیان خۆڕاگر بە، خۆت بە رێکخستن بکە و بونیاد بنێ" دەستی پێکرد.

جگە لە لەیلا گوڤەن و بەدران ئۆزتورک هەردوو هاوسەرۆکی کەجەدە، سەزایی تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە، سالیحا ئایدەنیز و ئەرەن کەسکین هەردوو هاوسەرۆکی دەبەپە، نوێنەری زۆرێک لە پارت و رێکخراوەکانیش بەشداری کۆنگرەکە بوون، کە لە هۆتێل ئاکاری شاری ئەنقەرە بەڕێوە چوو.

سەدات شەن ئۆغلو هاوسەرۆکی هەدەکە لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەوان لە قۆناغێکی هەستییاری شۆڕشدان کە ئەم جیهانە هەڵدەگێڕێتەوە و وتی:" ساڵی ٢٠٢٠ لەوانەیە بۆ جۆگرافیای ئێمە ببێتە یەکێک لە ساڵەکانی بڕیاردان. ئەمە لە جۆگرافیای ئێمە بە روون و ئاشکرا دیارە. ئێمە باس لە قەیرانێکی جیهانی ئابۆری دەکەین. لەگەڵ ئەمەشدا دەزانین کە قەیرانەکە تەنها ئابۆری نییە، بەڵکو قەیرانێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و سروشتی و سیستمییە."

شەن ئۆغلو هەروەها رایگەیاند، هەدەکە وەکو هێزێکی چارەسەریی خۆسەریی ئەم جۆگرافییایە، لە ساڵی ٢٠١١ دا دروست بووە و وتی:"ئەو چارەسەرییەی هەدەکە، بۆ جۆگرافیای ئێمە پێشنیازی دەکات، چارەسەرییەکی گشتگیرەو بۆ سەرتاسەری جیهانە."

شەن ئۆغلو هەروەها رایگەیاند، هەدەکە بەدیل و فکیری "رێگای سیستمە" و وتی:" شۆڕشی رۆژئاوا سەلماندی کە ئەمە جێبەجێ بووە. یەکێتییەکی گشتییە کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست بوو."

"کۆتایی بە گۆشەگیری دەهێنین"

دواتر وتەبێژی هەدەکە گولسەرەن کلچ کۆچگری قسەی کرد و هەر یەک لە سیاسەتمەداران سێوێ دەمیر و پاکیزە نایر و فاتما ئویار کە لە سلۆپی کوژران، یادی کردنەوەو لە بەردەوامی قسەکانی دا وتی:" ئیمە سڵاومان دەنێرین بۆ بەڕیز ئۆجالان. ئێمە کۆتایی بەو گۆشەگیرییەی سەر ئوجالان دەهێنن. بۆ پاراستنی ئاسایش و تەندروستی ئەو، تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین."

"پاراستنی رۆژئاوا پاراستنی دوارۆژی خۆتە"

کۆچگری تیشکی خستە سەر شۆڕشی رۆژئاوی کوردستان و وتی:" ئامانجی ئاکەپە-مەهەپە رۆژئاوای کوردستانە. جگە لە ئاکەپە-مەهەپە هەموو هێزەکانی کاپیتالیستیش دڵگرانن لەو شۆڕشە. ئاکەپە –مەهەپە بۆ دژایەتیکردنی رێکخستن بوونی گەلان و دژایەتیکردنی ژیانی هاوبەش، بوونەتەو داردەستی هێزە نێودەولەتییەکان. پاراستنی رۆژئاوا، پاراستنی شۆڕش و هەبوونی خۆتە لە تورکیا. ئەگەر رۆژئاوا لەدەست بدەین، فاشیزم لە تورکیا دەبێتە هەمیشەیی."

ز.ش