هەپەگە: لەچەلێ ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە ڕۆژی ٢٩ی تەشرینی یەکەمدا لە دەورووبەری چەلێ گەریلاکانی چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە ولەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەچەلێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:" هێزەکانمان لە ڕۆژی ٢٩ی تەشرینی یەکەم لەکاتژمێر ١٨"٣٠ خولەکدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لەسەرگردی کوردینە لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگرەر و حەشارگەکانی دوژمن دراوە و لەئەنجامدا ٢ سەنگەرتێکشکاو وهەروەها ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

سوپای تورکیا دوای ئەوچالاکییە ناوچەکەی تۆپباران کرد.

فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕۆژی ٢٩ی تەشرینی یەکەم لەکاتژمێرەکانی نێوان ١٧:٣٠ و١٩:٣٠ خولەکدا دۆڵی شەهید بریتان-ی ناوچەی خواکورک-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد."

ک-ش