هەپەگە ناسنامەی ٧ شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' ناسنامەی ٦ گەریلا کە لە دەرسیم و گەریلایەکی تریش کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە، ئاشکرا کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دا ئەم زانیاریانە بڵاوبووەتەوە:

ڕۆژی ٣٠ ی تەموز/٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ، سووپای کۆماری تورکیای داگیرکەر، لە هەرێمی شێخان و ئۆبوس کە سەر بە ناوچەی پیلەموری دەرسیمن، دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا فڕۆکەی سیخوڕی بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگیی بەکارهێنران. بەهۆی بۆردومانەوە ٦ هەڤاڵی قارەمانمان شەهید بوون.

ڕۆژی ٢٢ ی ئاداری ئەمساڵیش، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سووپای کۆماری تورکیای داگیرکەرەوە، هەڤاڵێکمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە:

نازناو: بروسک کورەجیک

ناو و پاشناو: فکری شیمشەک

شوێنی لەدایکبوون: مەلەتی

ناوی دایک و باوک: فیدان – ئیمام حوسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ تەموز/٩ی گەلاوێژی ٢٠١٨ / دەرسیم

نازناو: حەقی مونزور

ناو و پاشناو: یەحیا ئایکۆل

شوێنی لەدایکبوون: ڕووحا

ناوی دایک و باوک: مەلەحات – زەکی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ تەموز/٩ی گەلاوێژی ٢٠١٨ / دەرسیم

نازناو: مەروان ئۆڵمەز

ناو و پاشناو: موسا سوەر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ڕەمزییە – موستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ تەموز/٩ی گەلاوێژی ٢٠١٨ / دەرسیم

نازناو: سەرهەلدان باتمان

ناو و پاشناو: یوسف جۆشکوون

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: سوڵتان – ڕەمەزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ تەموز/٩ی گەلاوێژی ٢٠١٨ / دەرسیم

نازناو: شیلان تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: زەینەب ئەکدی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ئامینە – مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ تەموز/٩ی گەلاوێژی ٢٠١٨ / دەرسیم

نازناو: دڵسۆز ڕۆنی

ناو و پاشناو: سدیق موورادی

شوێنی لەدایکبوون: کرماشان

ناوی دایک و باوک: فەهیمە – موراد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئادار/٢ی خاکلێوەی ٢٠١٨ /هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

 

بەبۆنەی ئەم شەهادەتانەوە، ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. ئێمە جارێکی تر بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە هەتا خەون و خەیاڵی شەهیدانمان بەدی نەهێنین، بە شێوەیەکی بێ ئامان تێبکۆشین.

ک-ش