تیمی بنیاتنه‌ری ئاشتیی مه‌سیحی (سی پی تی - CPT) كه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوانی دۆسیه‌ی ڕاپه‌ڕینی ٢٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ی شیلادزێ و ڕۆژانی دوایی ده‌كات، ڕایگه‌یاند زیاتر له ١٥ ڕۆژه ئه‌و ١٨ كه‌سه له زیندانی زركا-ی دهۆك ڕاگیراون و دادوه‌ر ئاماده نییه به كه‌فاله‌تیش ئازادیان بكات.
ڕێبین شەمامکی یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی پارێزەرەخۆبەخشەکان کە بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیه‌یه دەکەن، ئەم بەیانییە بە سی پی تی ڕاگه‌یاندووه، دەستگیرکراوەکان بە پێی ماددەی ١٥٦ لە قانوونی سزادانی عێراقی دەستگیرکراون کە بەرزترین سزای لەخۆگرتووە ئەویش زیندانیکردنی هەتاهەتاییە. هه‌روه‌ها دوێنێ داوەر داواکاریی دەستگیرکراوانی ڕەتکردووه‌ته‌وه کە داوایان کردبوو بە کەفالەت ئازاد بکرێن كه زیاتر لە ١٥ ڕۆژە لە زینداندان.
نیاز عەبدوڵڵا ڕۆژنامەوانی باشووری كوردستان كه به‌دواداچوونی بۆ بارودۆخی زیندانییه‌كان كردووه، ڕایگه‌یاند: «دۆسیەی ئەو ١٨ چالاکه كراوه‌ته دۆسیەیەکی سیاسی و رێچکەی قانوونیی ڕاستەقینەی خۆی لەدەستداوە، بەتایبەت پێنج كه‌س له‌و چالاكانه‌ی دھۆک لە ھیچ گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک بەشدار نەبوون، هه‌روه‌ها ١٣ خۆپیشاندەرەی دیكه‌ش دەکرا بە قانوونی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٠ی رێکخستنی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵ بکرایە.»
نیاز عه‌بدوڵا گوتیشی، هه‌ر بێده‌نگییه‌كی زیاتر له لایه‌ن هاوڵاتییان و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی شه‌رعییه‌ت له ڕێگه‌ی ترساندن و هه‌ڕه‌شه وه‌رده‌گرن. ناوبراو بانگهێشتی ڕێکخراوەکان و خەڵکی کردووە بۆ بەشداریکردن لە کەمپینێكدا بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی ده‌ستگیركراوان.
s.m