٤ به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر ئازاد كران
٤ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان كه له لایه‌ن ئاسایشی په‌ده‌كه له هه‌ولێر به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك ده‌ستگیركرابوون، ئازاد كران.
٤ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان كه له لایه‌ن ئاسایشی په‌ده‌كه له هه‌ولێر به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك ده‌ستگیركرابوون، ئازاد كران.
ئه‌مڕۆ ٤ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا له شاری ڕانیه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر، له بازگه‌ی پشكنینی هه‌ولێر له لایه‌ن ئاسایشی پارتیی دیموكراتی كوردستان - په‌ده‌كه ده‌ستگیركران.
ڕاگه‌یه‌نرا كه ئه‌ندامه‌كانی هه‌ده‌په دوای ئه‌وه‌ی براونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر، ئازاد كراون. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی هه‌ده‌په كه ده‌ستگیركرابوون بریتین له مزگین ئاری، موزه‌یه‌ن گونه‌ش، عابید ئیكه و عه‌بدولره‌حمان سه‌ڤگات.
مزگین ئاری له دوای ئازادبوونی ڕایگه‌یاند، ئاسایشی هه‌ولێر هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئێمه‌ی پێ ڕانه‌گه‌یاندین.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه زه‌خت و فشاری ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی په‌ده‌كه له دژی هه‌ده‌په زیادیان كردووه. ڕۆژی ٢١ی ئاب\٣٠ی گه‌لاوێژ ئه‌ندامێكی هه‌ده‌په له كاتێكدا ده‌یویست له ڕێی مه‌رزی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به فه‌رمی بچێته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له لایه‌ن ئاسایشی په‌ده‌كه له قه‌زای سۆران ده‌ستگیركرا. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هه‌ده‌په به‌ر له ٥ ساڵ به‌هۆی هه‌بوونی دۆسیه‌یه‌كی سیاسی له دادگه‌كانی توركیا، ڕووی له باشووری كوردستان كردبوو.
هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌ولێر ١ی ئاب\١٠ی گه‌لاوێژ بانگهێشتی ئه‌ندامی هه‌ده‌په محه‌مه‌د وه‌فا كۆجاكلی كرد و دواتریش ده‌ستگیری كرد. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هه‌ده‌په له ٢١ی ئاب\٣٠ی گه‌لاوێژ سنووربه‌ده‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كرا و سه‌ردانی هه‌ولێر و دهۆكی لێ قه‌ده‌غه كرا.
s.m