پەدەکە لە دەرگایی سیمڵکا ١٢ گەنجی دەستگیر کردوە

ئەو گەنجانەی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی دەوڵەتی تورکیا چووبوون بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتی گەرانەوەیان پارتی دێموکراتی کوردستان-عێراق(پەدەکە) لە دەرگای سیمڵکا دەستگیری کردن.

لە دوای هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە تەواوی جیهان گەنجان ڕوویان کردە ڕۆژئاوای کوردستان  دژی داگیرکاری تورکیا، گەنجانی باشوری کوردستانیش پۆل پۆل ڕۆیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان.

١٢ گەنج لەوگەنجانەی  باشوری کوردستان کە چووبون بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، لە کاتی گەرانەوەیان لە دەرگای سنوری سیمڵکا لە لایەن پارتی دێموکراتی کوردستان-عێراق(پەدەکە) وە دەستگیر کران.

هەفتەیک تێپەر بوو لە دەستگیرکردنی ئەوە گەنجانە لە لایان (پەدەکە) وە، بەڵام تا ئیستا هێچ زانیاریک نیە لەسەر ئەوەی ئەو گەنجانە لە کوێ دەسگیرکراون تۆمەتی گرتنەکەیان چیە.

ڕ..ح