پارتە کوردستانیەکانی کەرکووک کۆبوونەوە
لە کەرکووک بە بەشداری نوێنەری حزب ولایەنە کوردیەکانی کەرکووك کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام درا
لە کەرکووک بە بەشداری نوێنەری حزب ولایەنە کوردیەکانی کەرکووك کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام درا
ئەمرۆ بەشێکی زۆری حزبە کوردیەکانی کەرکووک لە مەلبەندی (٢)ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی بابەتی بۆنەکانی نەورۆز ، ڕاپەرین ، ئەنفال و هەلبجە بۆ رێکەوتن لە سەری لەگەڵ لایەنە کوردیەکانی کەرکووک کۆبوونەوە.
جێگای باسە کە داوا لە هەموو لایەنە کوردیەکان کرابوو بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بن بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ئامادە نەبوون لە کۆبوونەوەکە .
جەنگی عزەدین ئەندامی پەیوەندێەکانی مەلبەندی (٢)ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سەر ناوی لایەنە سیاسێەکانی کەرکووك ڕاگەیاندراوێکی خۆیندەوە کە کە لەم خاڵانە پێکهاتبوون:
یەکەم:" سەرجەم یادەکانی نەورۆز و ڕاپەرین و هەلبجە لە کەرکووک هەموومان پێکەوە دوور لە مۆرکی حزبی بە گیانێکی نیشتیمانی نەتەوییەوە بەرز ڕایدەگرین ".
دووەم:" داوا دەکەین لە سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی بە زووترین کات کاری بە پەلە بکرێ بۆ پرسی یەکلاکردنەوەی کەرکووک و کارا کردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و دانانی پارێزگایەک بۆ کەرکووک".
سێ یەم:" داواکارین لە حکومەتی عێراق بارودۆخی کەرکووک ئاسایی بکاتەوە و کۆتایی بە دەساڵاتی نائاسایی سەربازی لە کەرکووک بهێنێ ".
ک٠ش