پارێزگه‌ی مووش له ٢ گوند هاتووچۆی قه‌ده‌غه كرد
پارێزگه‌ی مووشی باكووری كوردستان له دژی پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی كۆچه‌ر ئۆزدال-ی زیندانیی سیاسیی كورد كه به‌هۆی نه‌خۆشی له زیندانی ده‌وڵه‌تی توركیادا ژیانی له‌ده‌ستدا، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی دا.
پارێزگه‌ی مووشی باكووری كوردستان له دژی پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی كۆچه‌ر ئۆزدال-ی زیندانیی سیاسیی كورد كه به‌هۆی نه‌خۆشی له زیندانی ده‌وڵه‌تی توركیادا ژیانی له‌ده‌ستدا، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی دا.
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په ڕایانگه‌یاند سه‌ردانی پرسه‌ی كۆچه‌ر ئۆزدال ده‌كه‌ن، پارێزگه‌ی مووش ڕایگه‌یاند، هاتووچۆ بۆ ناوچه‌كه قه‌ده‌غه‌یه.
شاندێكی هه‌ده‌په كه له سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په، په‌رله‌مانتاران، هاوسه‌رۆكی رێكخستنی هه‌ده‌په له شاره‌كان پێكهاتبوو، بڕیاربوو سه‌ردانی پرسه‌ی زیندانیی سیاسیی كورد كۆچه‌ر ئۆزدال بكه‌ن كه به ده‌ستی كه‌له‌پچه‌كراو له نه‌خۆشخانه به‌هۆی نه‌خۆشی ژیانی له‌ده‌ستدا. به‌ڵام پارێزگه‌ی مووش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له ناوچه‌ی پرسه‌كه ڕاگه‌یاند.
پارێزگه‌ی مووش گونده‌كانی كه‌رس و له‌گله‌گێ-ی وه‌ك «ناوچه‌ی ئاسایشی ماوه‌ماوه» ڕاگه‌یاند و تا ٤ی ئه‌یلوول هاتووچۆی له‌و و دوو گونده قه‌ده‌غه كرد. پێشتریش پارێزگه‌ی مووش ڕێگه‌ی نه‌دابوو په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په به‌شداری له مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌و زیندانییه بكه‌ن.
s.m