پاشماوەی جگەرە لەناو بەرهەمەکانی ئالینی تورکیدا دۆزرایەوە
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وێنەی قوتویەک بیبەری وشککراوی کارگەی ئالینی تورکیی بڵاوکرایەوە، کە پاشماوەی جگەرەی تێدایە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وێنەی قوتویەک بیبەری وشککراوی کارگەی ئالینی تورکیی بڵاوکرایەوە، کە پاشماوەی جگەرەی تێدایە.
سۆران عومەر لە نووسینێکدا لە سەر فەیسبووک ڕایگەیاند، پێویستە چاودێری زیاتر بخرێتە سەر کارگەکانی بەرھەمھێنانی خۆراک، ئەمە بیبەری وشککراوەیە کە پاشماوەی جگەرەی تێدایە! بۆخۆم وێنەم گرتووە و ھەڵنەبچڕراوە".
کارگەی زێڕ و ئاڵتونسای تورکیی بەرهەمی بەسەرچوو بە بەرواری تازەوە دەخەنە بازاڕەوە و ساغی دەکەنەوە، ئەمە جگە لە دەستگرتن بەسەر سەدان تۆن هێلکەی خراپبووی تورکییدا.
ف.ق
