پاژك: پێویسته هه‌موو شوێنێك ببێته مه‌یدانی به‌رخۆدان
كۆردیناسیۆنی پاژك پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ی كرد و داوا ده‌كات هه‌موو شوێنێك ببێته مه‌یدانی به‌رخۆدان.
كۆردیناسیۆنی پاژك پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ی كرد و داوا ده‌كات هه‌موو شوێنێك ببێته مه‌یدانی به‌رخۆدان.
كۆردیناسیۆنی پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان (پاژك) به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
پاژك له په‌یامه‌كه‌یدا پیرۆزبایی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه ده‌كات و ده‌ستنیشانی ده‌كات كه په‌كه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشه‌نگایه‌تیی ژنان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
«له حه‌قی قه‌رار و ساكینه جانسز كه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتییه‌كه‌مان په‌كه‌كه‌ن هه‌تا زیلان، ئارین میركان، ده‌لال ئامه‌د، به‌رخۆدێرانی عه‌فرین، زه‌كی شه‌نگالی، ئاتاكان و میرخانه‌كان یادی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه. پیرۆزبایی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له ڕێبه‌رایه‌تیی خۆمان، گه‌له‌كه‌مان، ژن و به‌رخۆدێرانی زیندانه‌كان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
په‌كه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشه‌نگایه‌تیی شۆڕشی ژنان ده‌كات
په‌كه‌كه به تێكۆشانی داستانانه‌ی چل ساڵه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵگه‌دا گۆڕانكاری ده‌كات. تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادیی گه‌لان كه له‌سه‌ر هێڵی ئازادیی ژنان پێشده‌كه‌وێت، وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێی ژیان زیندوو ده‌بێته‌وه. په‌كه‌كه-پاژك خاوه‌نداره‌تی له كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان ده‌كات و برایه‌تیی گه‌لان له ڕێی بونیادنانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك به سیسته‌می خۆسه‌ری و كۆنفیدڕالیزمی دیموكراتیك ده‌پارێزێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه هه‌ژموونگه‌راكان و ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌یی مێتینگه‌ر له دژی ڕێبه‌رایه‌تیمان، بزووتنه‌وه‌كه‌مان په‌كه‌كه و میلیتانانی، هێرشی ڕه‌شكردن و تێرۆریزه‌كردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ژن، لاوان و گه‌ل له به‌رانبه‌ر سته‌م و دیكتاتۆری له ئێستاوه داهاتوو بونیاد ده‌نێن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دۆزی مرۆڤایه‌تیی په‌كه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
هێزه ئیمپریالیسته‌كان كه به پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه‌یان كرده ئامانج ڕۆژ به ڕۆژ گۆشه‌گیری تووندتر ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌مان له‌ناو ببه‌ن. دیلبوونی ڕێبه‌رایه‌تیمان، دیلبوونی گه‌لانه. ئازادیی ئه‌و ئازادیی ئێمه‌یه، ئازادبوونی ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه سه‌ركه‌وتنی ئاشتی و دیموكراتییه.
له ساڵی ٤١هه‌میندا به‌رخۆدان گه‌شتر ده‌كه‌ین
له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی تێكۆشانی ئازادی كه ڕێبه‌رایه‌تیمان پێشی خستووه، له‌پێناو چاره‌سه‌ریی دۆزی كوردان و تێكۆشانی به‌دیموكراتیكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئێمه له ساڵی ٤١هه‌میندا به‌رخۆدان گه‌شتر ده‌كه‌ین. له به‌رانبه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و هێزه هه‌ژموونگه‌راكان ژن و گه‌ل به‌رخۆدانێكی بێ وێنه ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی [سه‌رهه‌ڵده!] بانگی هه‌موو ژنان ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر فاشیزم، میلیتاریزم و سه‌رمایه‌داری تێكۆشان گه‌شتر بكه‌ن. بانگی گه‌لانی كوردستان ده‌كه‌ین كه له ده‌وری ڕێبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان ببنه په‌رژین و به پێشه‌نگیی پارتی تێكۆشانی ئازادی به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نن. له هه‌مان كاتدا بانگی لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین كه هه‌موو شوێنێك بكه‌نه مه‌یدانی به‌رخۆدان.
ئێمه ده‌زانین كه هه‌موو ژنان ئازاد ده‌بن، فاشیزم شكست دێنێت و كوردستان ئازاد ده‌بێت. به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه ئازادی سه‌رده‌كه‌وێت.»
s.m