پاڵێوروانى هەدەپە بۆ شارەوانیى شاخێ کێن؟
لە ناوچەى شاخێ لە وان ئاکەپە لە دوا هەڵبژاردندا تێکشکا و هەدەپە سەرکەوتنى بەدەستهێنا، بەڵام ئاکەپەى تێکشکاو لە شاخێ وەک زۆر ناوچەى تری کوردستان قەیومی بەسەر شارەوانیدا سەپاند.
لە ناوچەى شاخێ لە وان ئاکەپە لە دوا هەڵبژاردندا تێکشکا و هەدەپە سەرکەوتنى بەدەستهێنا، بەڵام ئاکەپەى تێکشکاو لە شاخێ وەک زۆر ناوچەى تری کوردستان قەیومی بەسەر شارەوانیدا سەپاند.
لە هەڵبژاردنى ساڵی ٢٠١٤دا و سەرباری هەموو فرتوفێڵ و ساختەکارییەکان و هەڕەشەو گوڕەشەکانى ئاکەپە، بەڵام هەدەپە رێژەى سەدا ٦٧ لە ١٠٠ی دەنگەکانى بەدەستهێنا.
لە هەڵبژاردنى ٢٤ی حوزەیراندا دیسانەوە ئاکەپە سەدا ٦١ی دەنگەکانى بە دەستهێنا و دیسانەوە گەلی وان شەپازلـلەیەکیان لە ئاکەپە دا کە قەیومى بەسەر شارەوانییەکەیاندا سەپاندبوو.
دەوڵەتى تورکی ئاکەپە لە ساڵی ٢٠١٦دا قەیومی بەسەر شارەوانییەکاندا سەپاند و زۆربەى هەرە زۆری هاوسەرۆک شارەوانییەکانى کوردستانى زیندانیکرد. ئاکەپە لە شاخێی وان جەلالەدین بارتو و ئەڤین کەڤەی هاوسەرۆکانی شارەوانى، کە بە دەنگى گەل هەڵبژێردرابوون دەستگیر و زیندانیکرد و قەیومێکى بەناوی حاجی عاسم ئاکگیول بەسەر شارەوانیی گەل لە شاخێ دا سەپاند.
ئێستاش گەلی شاخێ خۆی بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ٣١ی ئادار دا ئامادە ەکات تاوەکو وەڵامێکى بەهێز بە ئاکەپە بدەنەوە، کە ئاکەپە لە کوردستان بەڕێوەبەرییەکى جیاکار و دوور لە ژیان و واقعی دروستکردووە.
پرۆفایلی پاڵێورانى هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى شاخێ
ئەسرا بابور
ئەسرا بابور ساڵی ١٩٨٨ لە ناوچەى شاخێ لە وان لە دایکبووە. خوێندنى سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیى لە شاخێ تەواوکردووە و ئێستاش لە زانکۆى ئەنادۆڵ بەشی بەڕێوەبەریى خۆجێى دەخوێنیت. بابور لە هەڵبژاردنى شارەوانیى ساڵی ٢٠١٤دا لەسەر لیستى هەدەپە بوو بە ئەندامى ئەنجوومەنى شارەوانیى شاخێ. بابور لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە ناو کاری سیاسەتدایە.
موراد بۆزدەمیر پاڵێوراوی هاوپەیمانیى لایەنە کوردستانییەکان
موراد بۆزدەمیر ساڵی ١٩٧٤ لە ناوچەى شاخێ لە وان لە دایکبووە. لەگەڵ هەموو بزووتنەوە سیاسییەکاندا کاریکردووە. لە ساڵی ١٩٩١دا و لە کاتێک لە زانکۆی وان بەشی مامۆستایى دەخوێند بەشداریى لە کاری ریکخستن و سیاسیدا کردووە.
لە هەلومەرجی قورسی ساڵانى ١٩٩٠دەکاندا بۆ ماوەى ١٠ ساڵ زیندانیکرا و ساڵی ٢٠٠٤ لە زیندان ئازاد کرا. لە دواى ئازادبوونى لە ناو رێکخراوەکانى کۆمەڵی مەدەنیدا بەردەوام بوو لە خەبات و کارە سیاسییەکانى و بوو بە ئەندامی سەرۆکایەتیى ڤیان دەر (VIYAN Der).
یەکێک لە دامەزرێنەرانى ئۆزە دۆنوش بووە. یەکێک لە خۆبەخشەکانى رێکخراوی هاوکاریى ئالیکار بووە. لە رێکخستن و یەکخستن و کۆکردنەوەى هاوکاری بۆ بومەلەرزە لێدراوانى وان و هاووڵاتییانى کۆبانێ دا چالاک بووە.
لە کاتى پرۆسەى چارەسەریدا لە زۆربەى کارەکان و کۆبوونەوەکانى (DÎTAM) و ئەنجوومەنى ئاشتى دا بەشدار بووە. لە پارتى مرۆڤ و ئازادیدا دەستى بەکاری سیاسی کردووە و ئێستاش ئەندامى دەستەى ناوەندی و بەڕێوەبەرییە.
ر.م