پرسەی گەریلای هەپەگە سەرکەوت گابار له كه‌ركووك دانرا
لە شاری کەرکووک ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەدان کەس یەکەم ڕۆژی پرسەی گەریلای شەهیدی هەپەگە گۆران محه‌مه‌د ناسراو بە سەرکەوت گابار لە مزگەوتی گوندی گورگەچاڵ بەڕێوەچوو.
لە شاری کەرکووک ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەدان کەس یەکەم ڕۆژی پرسەی گەریلای شەهیدی هەپەگە گۆران محه‌مه‌د ناسراو بە سەرکەوت گابار لە مزگەوتی گوندی گورگەچاڵ بەڕێوەچوو.
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، گه‌ریلای هه‌په‌گه سەرکەوت گابار (گۆران محه‌مه‌د) كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستانه لە ٢ی ئابی ٢٠١٨\١١ی گه‌لاوێژ لە ناوچەی بەستا-ی هه‌رێمی بۆتان شه‌هید بووه.
هاوكات ئه‌مڕۆ لە لایەن خانه‌واده‌ی شه‌هید و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە باشوور، له شاری كه‌ركووك پرسە بۆ شه‌هید سه‌ركه‌وت گابار دانرا. هەریەکە لە شاندی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هەرێمی کەرکووک، بەرەی دیموکراتیی گەل و هاوڵاتیان بەشێوەیەکی به‌رچاو بەشدارییان له پرسەکەدا كرد.
ئەحمد محه‌مه‌د، برای شه‌هید سه‌ركه‌وت گابار (گۆران محه‌مه‌د) له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) گوتی: «ئێمە سه‌رمان به گۆران به‌رزه. لە هەر شوێنێکدا هێرش لەسەر کورد هەبوو، ئه‌ویش لەوێ بوو. کاتێک داعش هێرشی کردە سەر کەرکووک گۆران لە قه‌ندیله‌وه خۆی گەیاندە کەرکووک، کاتێک باکوور پێویستی پێی بوو، خۆی گەیاندە قەندیل.»
هەروەها فاتمە قادر دایکی شەهید گوتی: «گۆران تەنیا کوڕی من نەبوو، به‌ڵكوو کوڕی هەر چوار پارچەی کوردستان بوو. سەربەرزم بە شەهیدبوونی كوڕه‌كه‌م لە ڕێی ئازادیی گه‌لی كورد-دا.»
سەرکەوت گابار (گۆران محه‌مه‌د) كه له شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه، له ساڵی ٢٠١١ وەک ئەندامێک لەنێو گەنجانی وه‌ڵاتپارێزی باشووری كوردستان دەستی بە کار و خەبات کرد و ماوەی دوو ساڵ هەم وەک چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و هەم وەک موزیکژه‌نێك پێشه‌نگی گەنجانی شاری كه‌ركووك بوو. لە ساڵی ٢٠١٣ چووه نێو ڕیزه‌كانی گەریلا و لە سەنگەره‌کانی کەرکووک و مەخموور به‌شداری له چه‌ندین چالاكی و شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعشدا كردووه و جارێکیش بە سەختی بریندار بووه. گه‌ریلای هه‌په‌گه سه‌ركه‌وت گابار دوای چاک بوونەوەی برینه‌كه‌ی، ڕووی کردە مه‌یدانی تێكۆشانی ئازادیی باکووری کوردستان و تا دوایین ساتی ژیانی دژ به سوپای توركیای داگیركه‌ر تێكۆشا.
s.m