دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی شیلادزێ دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان ڕۆژی ٢٦ی كانوونی دووه‌م\٥ی ڕێبه‌ندان ڕاپه‌ڕی، ئاسایشی په‌ده‌كه له دژی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت دژ به داگیركاریی توركیا و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی چالاكی بكه‌ن، ڕێوشوێنی تووندی گرتووه‌ته‌به‌ر و هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیل و چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور بێوار ئونڤه‌ر ڕایگه‌یاند، ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) چالاكییه‌كی ژنان ده‌كاته بیانوو بۆ ڕێگری كردن له دانیشتوانی وارگه‌كه، به‌ڵام ئێمه باش ده‌زانین كه ئه‌و هه‌ڵوێستانه سیاسین و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن ده‌ست به چالاكیی جۆراوجۆر ده‌كه‌ین.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی عه‌شتار كه ئه‌نجومه‌نی ژنانی وارگه‌كه‌ی مه‌خمووره، له به‌رده‌م بینای نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر ده‌ستیان به چالاكیی مانگرتن له خواردن كرد، ئاسایشی په‌ده‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێرشی كرده سه‌ر چادری مانگرتوان، له دژی دانیشتوانی وارگه‌كه‌ش ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه.
بێوار ئونڤه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور ڕایگه‌یاند: «ئاسایشی په‌ده‌كه له دووه‌م ڕۆژی چالاكییاندا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چادری مانگرتنی ژنانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م-ی مه‌خموور له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. له كاتێكدا ئامانجی ئه‌و چالاكییه گه‌یاندنی په‌یامێكه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕابكێشنه سه‌ر چالاكییه‌كانی مانگرتن دژ به گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان. ئاسایشی په‌ده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه هێرشی كرده سه‌ر چالاكانی مانگرتنه‌كه و چادره‌كه‌یان لێ تێكدان و كه‌لوپه‌له‌كانیان بڵاوكردنه‌وه. به‌ڵام ژنان پێداگرییان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كه كرد و ئاماده نه‌بوون كۆتایی به مانگرتنه‌كه بێنن.»
ئونڤه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێكی مانگرتوانی ژن له‌گه‌ڵ به‌شی مافی مرۆڤی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوویه‌وه و دۆسیه‌یه‌كی ئاراسته‌كردن ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌یان. گوتیشی، له كاتێكدا له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و داموده‌زگه‌یه چالاكییه‌كه به‌ڕێوه‌چێت، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ئاسایش خۆیان به به‌رپرسیار دانه‌نا. به گوته‌ی بێوار ئونڤه‌ر ئه‌مه نیشانه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هێزه هێرشكاره‌كانه و چاوپۆشی له قانوون و مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت له قانوون و ڕێساكانی خۆیشیان ده‌كه‌ن.
«هه‌ڵوێستی په‌ده‌كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناكات»
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وارگه‌ی مه‌خموور ڕاشیگه‌یاند، دوای هێرشه‌كه‌ی به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به ئاسایشه‌وه كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه چالاكییه‌كه‌ی ژنان چالاكییه‌كی ڕه‌وا و دیموكراتییه و هیچ زیانێك به ئارامی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ر ناگه‌یه‌نێت. گوتیشی، ئه‌م هێرشانه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناكه‌ن، هه‌موو جارێك په‌ده‌كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر چالاكییه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ڕێگرییان لێ ده‌كات.
«په‌ده‌كه ناهێڵێت نه‌خۆش، كرێكاران و دانیشتوانی وارگه‌كه بچنه هه‌ولێر»
بێوار ئونڤه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له ڕێگرییه‌كانی ئاسایشی په‌ده‌كه له به‌رانبه‌ر دانیشتوانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور كرد و گوتی: «ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئاسایشی په‌ده‌كه ڕێگری له نه‌خۆش، كرێكار و دانیشتوانی وارگه‌كه ده‌كات و ناهێڵێت بچنه هه‌ولێر. به‌تایبه‌تی له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌ل دژی ڕێكخراوه‌كانی نێو وارگه هان بده‌ن و پێیان ده‌ڵێن: [به‌رپرسانی ئێوه بوونه هۆكار كه ئێمه ڕێگریتان لێ بكه‌ین]. ڕێ به هه‌ندێكیان ده‌ده‌ن و ڕێگری له هه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت درز بخه‌نه نێو گه‌له‌وه.»
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خموور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به ئامانج گرتنی چالاكییه‌كه و كردنه بیانووی بۆ ڕێگرییه‌كان، به واتای ئه‌وه دێت گه‌ل به ئامانج ده‌گرن. گوتی: ده‌بێ گه‌له‌كه‌مان باش بزانێت ئیدی چالاكییه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاشتێك كه جه‌سته‌ی مانگرتوان له به‌رده‌م مردندان. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕێگرییه‌كان، هه‌ر شتێكیش ڕووبدات به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی. پێویسته هێزه ڕێگره‌كانیش باش بزانن كه ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌ن هه‌ڵوێستی سیاسییه.
«ئه‌گه‌ر ڕێگرییه‌كان به‌رده‌وام بن، گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت»
ئونڤه‌ر ڕایگه‌یاند: «بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین. هه‌ڵوێستی په‌ده‌كه له به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌مان و وارگه‌كه‌مان ڕه‌وا نییه. پێویسته ئه‌و ڕێگرییانه كۆتاییان پێبێت، ئه‌گه‌رنا گه‌ل به شێوازی جۆراوجۆر دژی ڕێگرییه‌كان ده‌ست به چالاكی ده‌كات. هه‌ڵوێستی دانیشتوانی وارگه ڕوونه و ئه‌م ڕێگرییانه قبووڵ ناكات.»
s.m