پۆلیسى تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگاى هەدەپە لە ناوچەى سووری ئامەد
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگاى هەدەپە لە ناوچەى سووری ئامەد.
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگاى هەدەپە لە ناوچەى سووری ئامەد.
پۆلیسى تورک شەوی رابردوو لە کاتژمێر ١دا هەڵیکوتایە سەر بارەگای پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە ناوچەى سووری ئامەد.
هەڵکوتانەکە پێش ئەو چالاکییە بوو، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجوومەنى گەنجانى هەدەپە لە ناوچەى سوور بەڕێوەبچێت.
پۆلیسەکان دەرگاکانى بارەگاکەیان شکاندووە و دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگاکە.
پۆلیسەکانى تورک لە بارەگاکەى هەدەپەدا دەستیان بەسەر پۆستەرەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گۆڤارەکانى ژنۆلۆژی دا گرتووە.
سەڤیم جۆشکون هاوسەرۆکى هەدەپە لە ناوچەى سووری ئامەد ناڕەزایەتى بەرامبەر بە هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر بارەگاکەیان دەربڕی و هەڵکوتانەکەى ئیدانە کردن.
ر.م