پۆلیسی تورك ڕێگری له شاندێكی ئه‌ورووپی كرد
شاندێكی ئه‌ورووپی كه سه‌ردانی توركیای كردووه، هه‌وڵی دا بچێته زیندانی پیتی «ئه»ی ئامه‌د بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)، به‌ڵام پۆلیس ڕێگری كرد.
شاندێكی ئه‌ورووپی كه سه‌ردانی توركیای كردووه، هه‌وڵی دا بچێته زیندانی پیتی «ئه»ی ئامه‌د بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)، به‌ڵام پۆلیس ڕێگری كرد.
شاندێكی ئه‌ورووپی سه‌ردانی ڕێكخستنی هه‌ده‌په‌یان كرد له شاری ئامه‌د. له‌نێو شانده‌كه‌دا په‌رله‌مانتاری پارتیی «ئێمه خۆمان - Siin Fein»ی ئێرله‌ندا مارتینا ئانده‌رسۆن و ڕاوێژكاره‌كه‌ی مارتینا ئانده‌رسۆن، پارێزه‌ری ئیتاڵی سیمۆنێتا رۆسێلا بێنادێتتا، داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێرله‌ندا وێندی لیۆن، ئه‌ندامی پارتیی كرێكارانی به‌ریتانیا یولیا وارد و مافپه‌روه‌ری به‌ریتانیا مارگرێت ئاوێن، هه‌ن.
دوای سه‌ردانه‌كه، شانده‌كه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په مووسا فارسئۆغووللاری، ده‌رسیم دا‌غ، ڕه‌مزیه تۆسون و سالیحه ئایده‌نیز بۆ پشتگیری كردن له له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه ٦٧ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، به‌ره‌و زیندانی پیتی «ئه»ی ئامه‌د كه‌وتنه‌ڕێ. كاتێك شانده‌كه له زیندانه‌كه نزیك بوویه‌وه، له لایه‌ن پۆلیسی توركی داگیركه‌ره‌وه ڕاوه‌ستێنرا و ڕێگرییان لێ كرا بچنه زیندانه‌كه.
ئه‌ندامانی شانده‌كه و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په گه‌ڕانه‌وه ناوه‌ندی هه‌ده‌په و بڕیاره لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن.
s.m