پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر هۆڵی ناساندنى پاڵێوراوانى هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر هۆڵێک لە ئامەد، کە کۆبوونەوەی ناساندنی پاڵیوراوانى هەدەپەى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان تیایدا بەڕێوەدەچێت.

پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ بە بەشداریى پەروین بوڵدان و سزاى تەمەلی هاوسەرۆکانى گشتی لە هۆڵی کۆنفرانسی ئەیاز ئێلەگانس لە ناوچەى پەیاسی ئامەد بە رێکخستنى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانی ناوی پاڵێوراوەکانى بۆ هەڵبژاردی شارەوانییەکان ئاشکرا دەکات، بەڵام پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر هۆڵەکە.

پۆلیسەکانى تورک لە هەڵکوتانەکەیاندا دەستیان گرت بەسەر هەموو ئەو جلوبەرگانەدا، کە وێنەی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (هەدەپە)، کە ماوەی ٧٨ رۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چالاکیى مانگرتنی بێسنووردایە و لەسەریان نووسرا بوو "تێکۆشانی لەیلا گیوڤەن لە دژی گۆشەگیری تێکۆشانی ئێمەیە".

دواى هەڵکوتانەکەى پۆلیسی تورک ئەمروڵا یاڵچن راوێژکارى فراکسیۆنى هەدەپە و موراد گۆکداغ خەباتکاری هەدەپە دەستگیرکران. یاڵچن و گۆکداغ لەلایەن پۆلیسەکانەوە بران بۆ ناوەندی پۆلیس و دوای وەرگرتنى وتەکانیان ئازاد کران.

ر.م