پۆلیس ده‌وری ماڵی له‌یلا گیوڤه‌نی گرت
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ڕۆژی ٩٩ههمدا به‌رده‌وامه له مانگرتنه‌كه‌ی دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان.
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ڕۆژی ٩٩ههمدا به‌رده‌وامه له مانگرتنه‌كه‌ی دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان.
له چه‌ندین شاری باكووری كوردستانه‌وه ڕێپێوان به‌ره‌و شاری ئامه‌د ده‌ستی پێكردووه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن. له‌نێو به‌شداربوانی ڕێپێوانه‌كه كه له شاره‌كانی جۆله‌مێرگ، وان، قه‌رس، ئیدر، به‌دلیس، ئاگری، مووش، شرنا‌خ، مێردین، سێرت، ئێلح، دێرسم، چه‌ولیك، دیلۆك و ڕوحا ده‌ستی پێكردووه، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په هه‌ن.
بڕیاره سبه‌ینێ كاتژمێر ١٢ چالاكانی ڕێپێوانه‌كه بگه‌نه ئامه‌د و له به‌رده‌م ماڵی له‌یلا گیوڤه‌ن لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن. به‌هۆی ئه‌و چالاكییه، پۆلیس ئه‌مڕۆ ده‌وری ماڵی له‌یلا گیوڤه‌نی گرت كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی ئارام تگران. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پۆلیس هه‌موو ڕێگه‌كانی ده‌وروبه‌ری ماڵی له‌یلا گیوڤه‌نی داخستووه.
s.m