ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له كۆڵانی «PTT»ی ناوچه‌ی سه‌رێكانیی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر مه‌ڕاسیمه‌كه.
كاتێك كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی سه‌رێكانی محه‌مه‌د عه‌لی قاره‌مان و نارین گه‌زگۆر له‌گه‌ڵ گه‌ل به ڕێپێوان به‌ره‌و بنكه‌كه ده‌چوون، له لایه‌ن پۆلیسی توركه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر و ڕێگریان لێ كرا.
دواتر ده‌سته ده‌سته له هاوڵاتییان چوونه به‌رده‌م بنكه‌كه و له ده‌وری یه‌كتر كۆبوونه‌وه. كاتێك كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی سه‌رێكانی نارین گه‌زگۆر ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان قسه‌ی ده‌كرد، پۆلیس به بۆمبی گازی هێرشی كرد. گه‌زگۆر بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له بۆمبی گازی بپارێزێت، چووه نێو بنكه‌كه، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
s.m