چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باشوور و باكووری كوردستان به‌رده‌وامن
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له باشوور و باكووری كوردستان.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له باشوور و باكووری كوردستان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه جیاجیاكانی باشوور و باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
باشووری كوردستان
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانمان وه‌هایه:
٢٤ی ئاب\٢ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٢، له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان هێزه‌كانمان له یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ریان دا له‌سه‌ر گردی شه‌هید مونزوور. گورزی توند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
٢٥ی ئاب\٣ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٤:٣٠ هێزه‌كانمان له هه‌رێمی برادۆستی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان، دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن كه له ناوچه‌ی عه‌لی درێژ بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی دوژمن بریندار بوون.
له شه‌مزینان سه‌ربازێك كوژرا
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٨ له دژی سه‌ربازه‌كانی سه‌ر گردی له‌یله‌ك له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورز له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گرده‌كه درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه سه‌ربازێك كوژراوه.
چالاكی له شرنا‌خ
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٢٤ی ئاب\٢ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٧:٢٠ له ده‌ڤه‌ری كاتۆ مارینۆس-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ له ده‌روازه‌ی به‌رانا له سوپای توركیای داگیركه‌ریان دا. گورزی توند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژرا و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
چالاكی له ئامه‌د
٢٥ی ئاب\٣ی خه‌رمانان له نێوان گونده‌كانی هه‌دیك و سه‌یره‌كێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی لجه‌ی ئامه‌د، هێزه‌كانمان له دژی هێڵی كاره‌با چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا زیانێكی گه‌وره به هێڵه‌كه گه‌یشت.
بۆمباران له وان
سوپای توركیای داگیركه‌ر ٢١ی ئاب\٣٠ی گه‌لاوێژ بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گوندی لسه‌كێی ناوچه‌ی ئه‌لباكێی سه‌ر به شاری وانیان كرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر دوای بۆمبارانه‌كه له هه‌رێمه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له بۆمبارانه‌كه‌دا ئێمه هیچ زیانێكمان پێنه‌گه‌یشت. كه‌سێك به ناوی ئاندۆك (نائیم توركۆز) ته‌سلیمی هێزه‌كانی دوژمن بوو.
s.m