چالاکوانانی بادینان بە کەفالەت ئازادکران

دوای یەک مانگ مانەوەی لە بەندیخانەی دهۆک شێروان شێروانی و تاکۆر زەردەشتی و ڕێکان ڕەشید و مستەفا بامەڕنێ بە کەفالەت ئازادکران.

چالاکوانانی ناوچەی بادینان ،شێروان شێروانی وتاکۆر زەردەشتی و ڕێکان ڕەشید و مستەفا بامەڕنێ بە کەفالەت ئازادکران.

زیاترلە مانگێکە ئەو چالاکوانانە لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکەوە بە تۆمەتی پشتگیریکردن لە ڕاپەڕینی هاووڵاتیانی شیلادزێ لە دژی سوپای تورک لە بادینان بەندکرابوون.

ک-ش