چەولیک: شەڕ ڕوویداوە ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و بریندار بوون
لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیکی باکوری کوردستان، شەڕی دژوار ڕوویداوە و دەوترێت ژمارەیەکی زۆر سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و برینداربوون. مەدیاکانی تورکیاش قەومانی شەڕەکەیان پشتڕاست کردەوە.
لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیکی باکوری کوردستان، شەڕی دژوار ڕوویداوە و دەوترێت ژمارەیەکی زۆر سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و برینداربوون. مەدیاکانی تورکیاش قەومانی شەڕەکەیان پشتڕاست کردەوە.
بەگوێرەی چەند زانیاریەک کە لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە بە ئاژانسەکەمان فوڕات نیوز گەیشتوون، لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیکی باکوری کوردستان، شەڕی دژوار لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپا داگیرکەرەکی تورکیا ڕوویداوە.
ئەو سەرچاوانە باسیان لە کوژران و بریندارزوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا کردوە و ئاشکریان کردوە، ژمارەیەکی زۆر ماشێنی فریاگوزاری چونەتە شوێنی شەڕەکە و کوژراوان و بریندارانیان گواستوەتەوە.
مەدیاکانی تورکیا قەومانی شەڕەکەیان پشتڕاست کردووتەوە، بـەڵام بانگەشەیان کردووە، لە شەڕەکەدا تەنها سەربازێک کوژراوە و ۲ی دیکەش بریندار بوون.
تا ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لێدوانی لە بارەی شەڕەکەوە نەداوە.
هـ.هـ