ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌یان كرد.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی یه‌كێتیی كۆمه‌ڵه‌كانی ئێزدی (NAV-YEK)، چه‌تری ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژنانی ئێزدی (SMJÊ)، یه‌كگرتووی لاوانی ئێزدی (HCÊ)، ناوه‌ندی كولتووری ئێزدیخان (NÇÊ) و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی سه‌ره‌تا پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه له گیانبه‌ختكردوانی تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادی، له ڕێبه‌ر ئاپۆ، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، گه‌لی كورد، گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییه‌كان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ین.
٢٧ی تشرینی دووه‌م\٦ی سه‌رماوه‌ز بۆ گه‌لی كورد ڕۆژێكی مێژووییه. له ساڵی ١٩٧٨ له‌م ڕۆژه‌دا، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان و هاوڕێكانی به گیانی لاوی، به سته‌م و زۆرداری ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ریان گوتبوو ئیدی به‌سه و به دامه‌زراندی په‌كه‌كه ده‌ستیان به تێكۆشان كردبوو.
٤٠ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)دا تێپه‌ڕی. بێگومان ئه‌م مێژووه به‌هادار و زیندووه كه به خوێن نووسراوه، مرۆڤ ناتوانێت به‌ئاسانی باسی بكات. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی په‌كه‌كه، مێژووی گه‌لی كورد سه‌رله‌نوێ نووسراوه‌ته‌وه، گه‌لی كورد بوو به خاوه‌نی ئیراده، بوو به خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی به‌هادار و ئه‌مڕۆش سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی، گه‌لی كورد له هه‌موو كات زیاتر له ئازادی نزیكه.
له ئه‌نجامی تێكۆشانی شۆڕشگێڕی و چه‌كداریدا هه‌بوونی گه‌لی كورد قبووڵ كرا. گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات نه‌ك ته‌نیا مافه كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هێزی سه‌ره‌كی بۆ پێشكه‌وتنی دیموكراتی و ئازادیی گه‌لان. ده‌وڵه‌تی تورك و حكوومه‌تی ئاكه‌په به كۆنسێپتێكی چه‌په‌ڵ ده‌یه‌وێت بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی له‌ناوببات و ئیراده‌ی گه‌لی كورد بشكێنێت. هه‌ربۆیه‌ش له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ته‌واوی كوردستان هێرشه‌كانی له‌ناوبردنی زیاد كردووه. له لایه‌كه‌وه هه‌موو جۆره‌كانی شه‌ڕی ده‌روونی به‌كاردێنێت، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردن له دژی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل و گه‌لی كورد ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وانتر ده‌بن.
به‌ڵام ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و به‌رخۆدانی گه‌لی كورد هه‌موو پیلانه‌كانی دوژمن شكست دێنن. وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و گه‌لی كورد به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادییه.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردانی ئێزدی و ڕێكخراوه‌كانی ئێزدییه‌كان، له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا به هه‌موو هێزی خۆمان پشتگیری له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌تی له عه‌فرین، شه‌نگال و به‌رخۆدانی گه‌لی خۆمان له هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئێمه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په و هاوپه‌یمانه‌كانی دژی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه، له دژی گه‌لی كورد و گۆشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. له هه‌مان كاتدا ئێمه به‌ڕێزه‌وه سڵاو له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له دژی هێزه داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی داعش ده‌كه‌ین.
به‌و بیر و باوه‌ڕه به‌هێزانه‌وه جارێكی دیكه پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه له هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست و ئاشتیخواز ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌خوازین.
s.m