ژنان ومنداڵان خاوەنداریەتی لە موزیکی کوردی دەکەن
ژنان ومنداڵان بەودەرفەتانەی خۆیان کە هەیانە لە کۆڵانەکانی شاری وان-ی باکووری کوردستان خاوەنداریەتی لە موزیک وهونەری کوردی دەکەن.
ژنان ومنداڵان بەودەرفەتانەی خۆیان کە هەیانە لە کۆڵانەکانی شاری وان-ی باکووری کوردستان خاوەنداریەتی لە موزیک وهونەری کوردی دەکەن.
سەرەڕای قەدەغە وفشارەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر زمانی کوردی، لە زۆربەی کۆڵانەکانی شاری وان گۆرانی کوردی دەوترێت.
لە شەقامی جمهوریەت کە شەقامی هەرە قەرەباڵغی شاری وانە، منداڵانی کورد خاوەنداریەتی لە زمانی کوردی دەکەن وبەوتنەوەی گۆرانی کوردی لەدژی قەدەغەی دەوڵەتی تورکیا دەوەستنەوە. منداڵان بە بێ ئامێری موسیقا وبە کەڵک وەرگرتن لە دەبەی ئاو، وەک ئامێری موسیقا کەڵکی لێ وەردەگرن و گۆرانی دەڵێن.
خەجێ کە لەنێو شەقامەکانی شاری وان گۆرانی کوردی دەڵێتەوە، ئەوەی هێنایەسەرزمان کە فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت وابکات کە ئێمە واز لە زمان وموزیکی کوردی بهێنین.خەجێ ئەوەی وت کە بارۆدۆخەکە چۆن دەبێت با ببێت ئێمە هەر بەکوردی گۆرانی دەڵێین.
ک-ش