کاسبکارێکی کورد لە لایەن هیزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە شەهید کرا

هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە مەریوان کاسبکارێکی کوردیان بریندار کرد و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.

ڕۆژی یەکشەمە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ناوچەیەکی سنوری شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ڕژێمی ئێران تەقەیەکان لە کاسبکارێکی کورد کرد و بە سەختی برینداریان کرد.

کاسبکاری کورد بە ناوی مەهدی یوسفی ٣٥ ساڵ کە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو، خەڵکی گوندی کیکنی سەر بە مەریوانە.

مەهدی یوسفی و کەسێکی تر کاتێک بۆ گوندی ساجی دەچوون، بوونەتە ئامانجی هێزەکانی ڕژێم و لە ئەنجامدا مەهدی یوسفی شەهید بووە و هاورێکەشی بریندار بووە.

ف.ق