کاوە: دەنگدەرانی ئاکەپەش نیگەرانن

ئۆککەش کاوە هاوسەرۆکی هەدەپەی وان ڕایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی ١٠ شارەوانی هەدەپە لە وان و دامەزراندنی قەیومەکان، دەنگدەرانی ئاکەپەشی نیگەران کردووە.

گەورە شارەوانی ئامەد، شارەوانی ناوچەی قەلقەلی، ڕێگای ئارمووش، ئەردیش، باگیر، ئەنەخ، توشبا، ئارتەمێنت، سارای و ئەلباک کە بە ڕێژەیەکی بەرز کەوتبوونە دەستی هەدەپە و ٤ شارەوانیش کەوتبوونە دەستی ئاکەپە. بەڵام ئاکەپە وەک سالی ٢٠١٦ دەستی بە سەر هەموو شارەوانیەکانی هەدەپەدا گرت. ئۆککەش کاوە هاوسەرۆکی هەدەپەی وان لەم بارەیەوە وتی، "ئاکەپە ئیرادەی گەل ناناسێت و دەنگدەرانی ئاکەپەش لەبەرامبەر دۆخەکە نیگەرانین."

کاوە ئاماژەی بەوەدا، لە هەڵبژاردنەکاندا دەوڵەت هێزی خۆی بەکارهێنا، هەڕەشەی لە گەل کرد، دەستی بە فێڵبازی کرد، بەڵام گەل خاوەنداریی لە ئیرادەی خۆی کرد و هەدەپەی هەڵبژارد.

کاوە وتیشی، "بە کودەتای قەیوم یەک بە یەک شارەوانیەکان دەستبەسەردەکرێن. هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دەستگیر دەکرێن. هێز ئەوە نیە بە زۆر دەست بەسەر شارەوانیەکاندا بگیرێت. هیزی سەرەکی ئەوەیە بە دەنگی گەل شارەوانیەکان بەدەست بهێنیت. ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکاندا تێکچوو. لەبەرئەوەی هیچ شتێک بە دەست ئاکەپەوە نەما، دەستی بەسەر شارەوانیەکاندا گرت. لە سەرەتادا لە وان ئێمە هەموو شارەوانیەکانمان لە هەڵبژاردنێکی تردا بەدەستدەهێنینەوە.

کاوە ئەوەی خستەڕوو، ناڕەزاییەکی زۆر گەورە لەدژی قەیومەکانی ئاکەپە هەیە و وتی، "نە تەنها دەنگدەرانی هەدەپە، بەڵکو دەنگدەرانی ئاکەپەش نارەزایی بەرامبەر ئاکەپە و قەیومەکان دەردەبڕن. دەنگدەرانی ئاکەپە لە وان دەڵێن، ئاکەپە ئیرادەی گەل ناناسێت و لە هەڵبژاردنێکی تردا دەنگدان بە ئاکەپە. هەموو کەسێک لە ئاکەپە نیگەرانە."

ف.ق