دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، پێویستە لە ٧ ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ کۆمەڵگا شەڕڤان بێت و خۆی بپارێزێت. پێویستە ژیانی ئابۆری و کلتوریمان لە سەر بناغەی خۆپاراستن بێت. ئێمە خۆمان لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژی سیاسی، سەربازی پەروەردە بکەین و بەڕێکخستن بکەین. ئێمە سیستمی خۆپاراستن دروست دەکەین و بێ ئەوەی چاوەڕێی کەسیتر بکەین ماڵ، گوند، گەڕەک، کۆڵان، شاروچکە، زەوی، هەرێم و شارەکانمان دەپارێزین. ئەگەر پێویست بکات بە قاڕەمانی شەڕ دەکەین و فیداکاریش دەکەین.
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.
کاڵکان لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەدا بە تایبەتی باسی کەموکورتیەکان ١٠ ساڵی ڕابردووی تێکۆشانی کرد.
کاڵکان وتی، "لەبەرئەوەی لەناو ١٠ ساڵی ڕابردوودا بە 'ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێری' تێکۆشانیان کرد نەیانتوانی سیاسەت و عەقلیەتی فاشێست و قڕکەر لەناوببەن و وتی، "ئەگەر بە ڕاستی بمانتوانییا گۆڕانکاری ستراتیژی خێرامان بکردایا، بە پێی ستراتیژی شەڕی گەلی شٶرشگێری خۆمان بەڕێکخستن بکرایا و شەڕی خۆپاراستنمان لە هەموو جێگەیەک بکردایا، ئێستا بەڕێوەبەرایەتی ئەردۆغان تێکدەچوو. لەبەرئەوەی نەمانتوانی ئەوە بکەین، تەمەنی بەڕێوەبەرایەتی ئەردۆغان درێژ بوو. ئێستاش هەوڵی هێرشی زیاتر دەدات. ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین، هێرش دەکاتە سەر باشوور، هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا. لە ڕاستیدا بێ ئەوەی بتوانێت بکەوێتە ناو ناوچەکان، دەرفەت هەبوو لە باکوور بەڕێوەبەرایەتی تەیب ئەردۆغان تێک ببەین و سیاسەتی و عەقلیەتی فاشیتی لەناوببرێت.
کاڵکان هەروەها وتیشی، "لەم بارەیەوە پێویستە باسی دوو خاڵی تر بکرێت. ژن، گەنج، کرێکار، کۆمەڵگای کورد پێویستە باش بزانن، چارەسەری کیشەی کورد ئاسان نییە. هەروەها ژیانێکی ئازاد، یەکسان و دیموکرات لە جیهان، خۆبەڕێوەبردن ئاسان نییە. جیهان لە لایەن هێزە یەکدەست و دەسەڵاتدارە دەوڵەتپەرستەکانەوە دابەشکراوە. سیستمێکی زۆر قوڕسی فشار و داگیرکەری دروست کراوە و ئەم سیستمە کوردستانی پارچە کردووە. کورد فەراموشکراوە و دەیانەوێت لەناوی ببەن. سیستمێکی قڕکەرە. دۆخێکی ئاسایی نییە. بۆ لەناوبردنی هەبوونی گەلی کورد سەد ساڵە هێرشی قڕکردن ئەنجامدەدرێت. کۆمەڵکۆژی دەکەن، سیاسەتی توانەوەی بەرێوەدەبەن، دیمۆگرافی دەگۆڕن، لە هەموو جیهان مرۆڤ دێنێت و لە جێگەی کورد نیشتەجێیان دەکات. کورد لە کوردستان دەردەکات. دەیباتە ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، چوکورئۆڤا، ئەروپا و ئەمریکا. خەڵکی تورک لە کوردستان نیشتەجێ دەکرێن. لە بەڵکان، لە وڵاتانی عەرەبی خەڵک دەهێنن و لە کوردستان نیشتەجێیان دەکەن. دەڵێن، شاری گەورەی کوردەکان ئەستەنبوڵە. ئەم دۆخە باش نییە، ڕاستیش نییە. ئەگەر کوردستان بەکەڵکی ژیان نەیەت، بۆچی لە هەموو جیهانەوە خەڵک دەهێنن و لە کوردستان نیشتەجێیان دەکەن؟ کوردستان بەهەشتی جیهانە. نابێت بەجێی بهێڵین و بڵاوببینەوە."
'نابێت هیوامان بە قڕکەر و بکوژەکان بێت'
کاڵکان ئەوەی خستەڕوو، "هیچ واتایەکی 'بۆچی ئەمریکا، ئەوروپا، ڕووسیا، ئێمە ڕزگار ناکەن' نییە. ئەوانەی کوردستانیان پارچە کرد و کردیانە ئەم حاڵەوە ئەوانن. ئەوانەی سیستمی قڕکەریان دروست کرد ئەوانن. نابە هیوامان بە قڕکەر و بکوژەکان هەبێت، نابێت هیوامان بە ئەوان بێت کە ڕزگارمان دەکەن. لێرەدا هەڵەیەک هەیە. بۆچی ئاکەپە/مەهەپە، هێرش دەکەن؟ بۆچی جەهەپە هێرش دەکات؟ بۆچی ئێران و داعش هێرش دەکەن؟ لەبەرئەوەی هێزی قڕکەرن. لە ڕووی عەقلیەت و سیاسەتەوە بەو شێوەیەن، هێرشەکانیان بەردەوام دەکەن. پێویستە ئێمە ئەمە بزانین. ڕاستی مێژوویی بەم شێوەیەیە. ئەگەر بمانەوێت هەبین و ئازاد بین، پێویستە بە پێی ئەو ڕاستیە بجولێینەوە. ئەمە لە عەقلیەت، ڕێکخستن و بەرخۆدانی هێڵی نەتەوەی دیموکراتیکدایە. ڕیبەر ئاپۆ بەمە دەڵێت، 'ڕاستی گەلی شەڕڤان'."
کاڵکان ئاماژەی بەوەشدا، هێزیان بەشی ئەمە دەکات و وتی، "مرۆڤی کورد قاڕەمانە، بوێرە، فیداکارە، بەرخۆدێرە، شەڕڤانن و ئەگەر خۆیان بە شێوەیەکی ڕاست زانا بکەن و بە عەقلیەتی خۆپاراستن خۆیان رێکبخەن. ئەگەر لە گوند، لەناو خانەوادە ئەوانەی دەتوانن چەک هەڵگرن، ئەگەر لەبەرامبەر هێرشەکان هەنگاو بەرەو دواوە نەنێن و بۆ پاراستنی دەڤەرەکانیان بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان بکەن، بە مسۆگەری سەردەکەون. خۆپاراستن بەم شێوەیەیە. پێویستە نەڵیین، 'با ئەمریکا بمانپارێزێت. با رووسیا ئاسمان قەدەغە بکات، ئەگەر نەبوو با گەریلا بێت. با چەند هەزار گەنج ئەمنیەتمان بپارێزن. پیویستە کۆمەڵگا لە ٧ تا ٧٠ ساڵە ببێتە شەڕڤان . پێویستە هەموو کەسێک ئەندامی خۆپاراستن بێت. پێویستە ئێمە لە ڕووی خۆپاراستن و سەربازی خۆمان پەروەردە بکەین و ئەو کاتەی دوژمن هێرشی کرد بە شێوەی گەریلا شەڕ بکەین. بۆ پاراستنی خاکەکەمان پێویستە ئەمە بکەین. ئەگەر هێرشیش نەبوو بەردەوامی بە ژیانمان دەدەین. ژیانی ئابۆری و کلتوریمان لەسەر بناغەی خۆپاراستن بێت. ئەمنیەت و خۆپاراستنمان پێوسیتە پشت بە هێزی خۆمان ببەستێت. ئەگەر بەم شێوەیە بێت، ئەو کاتە تێکۆشانی ئازادی و هەبوونمان سەردەکەوێت. ئەو کاتە دەتوانینن لە دژی هەر شێوە هێرشێکی داگیرکەری خۆمان بپارێزین. لەبەرئەوەی دەتوانین لە داگیرکەران بدەین.
نمونە، لە ئێستادا داگیرکەران دەچنە ناو ڕۆژئاوا. دەتوانن بچنە ناو شارەکان، چەکیان زۆرە، وتمان چەکیان بەکارهێنا و داگیریان کرد. بەڵام ئەگەر لەو جێگەیە رێکخستنەکەت بەهێز بوو، لە هەرێمەکەت بە شەو ڕۆژ لە داگیرکەران بدەی، ناتوانن لەو هەرێمە بمێننەوە. ئەو کاتە دەتوانین داگیرکەران دەربکەین. کاتێک بە پێی ئەوە خۆمان ئامادەکرد، دەتوانین ئەو کارە بکەین."
ڕێکخستنبوون و شەڕی سەر بناغەی خۆپاراستن
کاڵکان ڕاشیگەیاند، پیویستە ئەم راستیە بە باشی ببینرێت و وتی، " ئازادی بە خۆپاراستن دەبێت. خۆپاراستن هێزی مرۆڤ خۆیەتی. مرۆڤ لە ژێر پاراستنی هەندێک کەسی تردا ئازاد نابێت. لەو دۆخەکە مرۆڤ دەبێتە کۆیلە. دەبێتە هاوکار و تەسلیمیەت دروست دەبێت. ئەگەر بمانەوێت ئازاد بین، پێویستە خۆمان خۆمان بپارێزین. بۆ ئەمەش لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژی، سیاسی، سەربازی ئێمە خۆمان پەروەردە دەکەین و خۆمان بەڕێکخستن دەکەیەن. ئێمە سیستمی خۆپاراستنمان بەهێز دەکەین. دەگەیەنە ئاستی خۆپاراستن. ئەگەر پیویست بێت بە قاڕەمانێتی شەڕ دەکەین و بە بوێری فیداکاری دەکەین. لە دژی هەر شێوە هێرشێک هەڵوێستی سەربازی پیشان دەدەین. لە ٧ تا ٧٠ ساڵی ژن و گەنج و هەموو کۆمەڵگا ئێمە بەو شێوەیە دەجوڵێینەوە. پێویستیمان بەمە هەیە. بەم شێوەیە دەبێت. نابێت بڵێین ناکرێت. لە ڕابردوودا کۆمەڵگاکان بەم شێوەیە ئازاد بوون. هەروەها ژن بەم شێوەیە ئازاد بوون. هەبوونێکی ئازاد لە دەرەوەی ئەمە نابێت. ئەو کاتە ئەگەر بمانەوێت ئازاد بین، ڕیگەی ئازادی بەم شێوەیەیە. بەڵێ ئێمە دەڵێین، هەبوونی ئازاد دەبێت، بەڵام ئەمەش بە بەرخۆدان و رێکخستن و شەڕ لە سەر ئەم بناغەیە دەبێت. پێویستە ئێمە خۆمان بە هێزی خۆمان بپاریزین."
ف.ق