سبەینێ هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ساکینە جانسز، ناسراو به (سارا) و هاوڕێیانی، فیدان دۆغان و له‌یلا شایلەمەزە، لەو یادەشدا کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کژار شەهیدانی پاریس بەبیردەهێنێتەوە و یادیان بەرز ڕادەگرێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"عه‌قڵییه‌تی پیاوسالار و ده‌سه‌ڵاتپارێز، به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناوبردنی تێكۆشه‌رانی ئازادیی، به‌تایبه‌ت ژنانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاگر بێت له بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیمۆكراتیك، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژنانی كورد، به بنه‌ما گرتنی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رئاپۆ بوونه‌ته پێشه‌نگی تێكۆشانی ئازادی ژنان له ئاست جیهاندا، هه‌ربۆیه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له پاریس هاته‌ئاراوه، به نامرۆڤانه‌ترین شێواز ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لامار و هێرشی زهنییه‌تی فاشیستی و هێزه داگیركه‌ره‌كان".
ئەوەش هاتووە:"ئه‌و هێرشه، بەردەوامیی کۆمەڵکوژیی دەرسیم بوو و ئاماژه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو، کە پیلانگێڕان و هاوکارەکانیان هێشتاش پێداگریی لەسەر سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن دەکەن. بەو هێرشە ویستیان گورزێکی گران لە تەڤگەری ئازادیی كوردستان و بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی شوڕشگێر بدەن و گۆشەگیریی لە سەر ڕێبەرئاپۆ زیاتر بکەن، بۆیە کادیرانی پێشەنگی ئه‌م رێبازه‌یان بە ئامانج گرت و شه‌هیدیان كردن".
کژار باس لەوەش دەکات"له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له‌سایه‌ی تێکۆشانی ژنانێك وه‌ك شه‌هید سارا و هاوڕێیانیدا، دەنگی ژنان لە گۆڕەپانی تێکوشاندا رۆژ لە دوای رۆژ به‌هێزتر و ریزه‌كانی خه‌باتیان بۆ ئازادی گەورەتر و پتەوتر دەبێ. شه‌هید سارا، به ژیان و خه‌بات و شه‌هاده‌تی خۆی بووه به هێما و هیوانی تێكۆشان هه‌موو ژنانی جیهان بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌ستی".
لە کۆتاییشدا هاتووە:"وەکو کومەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان، هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ كه هه‌تا پێكهێنان و ده‌ستبه‌ركردنی ئاوات و ئامانجه‌كانی شه‌هید سارا و هه‌موو شه‌هیدانی ڕیگای ئازادی، درێژه به خه‌بات و تێكۆشان بده‌ین".
ف.ق