کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکى تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک وتی: "ئەمڕۆ ساڵیادی ئازادکردنی شاری کەرکوکە، کە لە ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ دا ئەم شارە ئازاد کرا و لەو راپەڕینەدا خەڵکی کەرکوک بە هەموو نەتەوەکانەوە دژی ستەم هەستانەوە و کەرکوکیان ئازاد کرد".
وتیشی "ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە کەرکوک بە بۆنەى ئەم یادەوە پیرۆزبایی لە تەواوی شاری کەرکوک دەکەین و هیوادارین هەموو خەڵکی شاری کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە سایەی ئەم ڕاپەرینەدا بە ئاشتی بژێن".
کۆمەڵ سەرمەد ئەوەشی وت "هاوکات جەژنی نەورۆز لە تەواوی گەلی کورد پیرۆز دەکەین و هیوادارین ئەو نەورۆزەی ئێستا، کە لە سەر قەڵای کەرکوک پیرۆز دەکرێت بە ئاشتی و ئارامی بەڕێوە بچێت و ببێتە نەورۆزی ئاشتی".
کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکى تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک راشیگەیاند: "ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک پەیاممان پەیامی ئاشتییانە و دیموکراتییانەیە و هیوادارین بەڕێوبردنی شاری کەرکوک بەڕێوبەرییەکی دیموکراتیانە بێت تاوەکو پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکانى کەرکوک دا پێکەوەژیانێکی ئاشتییانە بێت".
دیمهن
ر.م