کەجەدەکە-ئەوروپا: ئەردۆغان ناتوانێت خۆی لە هەڵوەشانەوە رزگار بکات

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا لە پەیامیکدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینیەوە رایگەیاند، خۆڕاگریی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە بۆ باڵاترین ئاست بەرز بوونەتەوە و ئەردۆغانیش ئیدی ناتوانێت خۆی لە هەڵوەشانەوە رزگار بکات.

دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان لە ئەورۆپا لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینییەوە تیشکی خستە سەر بەرفراوانبوونی خۆڕاگری لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە و رایگەیاند، هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە لە دژی خۆڕاگرییەکە، هێزی خۆی لەدەست داوە و هیچ شتێک ناتوانێت ئەردۆغان و ئەو هاوپەیمانێتییە لە هەلوەشاندنەوە رزگار بکات.

لە پەیامەکەی کەجەدەکە-ئەورپا دا هاتووە:

"دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری ئاکەپە لە هێرشەکانیدا هەموو مۆدێلێکی قێزەوەنی پەیرەو کرد و بەر لە هەموو شتێکیش کۆنسەپتی شەری لە ئیمرالی لە سەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوە برد. ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیر ئەوە بوو کە گۆشەگیرییەکە قوڵتر بکاتەوە و بە هێرشەکانی سەر باکوری کوردستان و تورکیا و رۆژئاواو باشوری کوردستان و شەنگال، بەردەوامی بدات بە قڕکەرییەکانی.

خۆڕاگریی بۆ باڵاترین ئاست بەرز بووەوە

لە بەرامبەر ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورکی فاشیست، لە کوردستان و ئەوروپا بە بەشداری هەزاران کەس، چالاکیی مانگرتن لە خواردن و قۆناغەکانی خۆڕاگریی بەڕێوە چوون. لە ساڵی ٢٠١٩ گۆشەگریی پوچەڵ کرایەوە و لە سەرتاسەری جیهانیش خۆڕاگریی گەیشتە باڵاترین ئاست. لە دژی داگیرکەریی ٩ی تشرینی یەکەم، پشتیوانی و یەکگرتن بۆ خۆڕاگریی رۆژئاوا زیادی کرد. لە هەمان کاتدا کەمپینی بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکیش، گوازرایەوە بۆ بیرێکی نەتەوەیی.

هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە لە دژی خۆڕاگرییەکە، هێزی خۆی لەدەست داوە. هیچ شتێک ناتوانێت ئەردۆغان و ئەو هاوپەیمانێتییە فاشیزمە، لە هەلوەشاندنەوە رزگار بکات.

ساڵی نوێش لە گەلی کوردستان و تیکۆشانی ئازادی و یەکسانی جیهان، بە تایبەت گەلی خۆڕاگری رۆژئاوا پیرۆز دەکەین."

ز.ش