کەجەکە سڵاوی نارد بۆ ڕاپەڕینەکەی گەلی باشووری کوردستان و وتی، بۆ ئازادی هەموو پارچەکانی کوردستان ئەمە ڕووداوێکی گرینگە. کەجەکە دەستنیشانی کرد کە سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی دیموکراتیکی گەل بە شیلادزێ ودێرەلوک نەوەستێتەوە و دەبێت بە تەواوی باشووری کوردستاندا بڵاوبێتەوە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەربارەی ڕووداوەکانی شیلادزێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لەبەیاننامەکەی کەجەکەدا هاتووە، " لە ڕێکوتی ٢٦ی کانوونی دوویەمدا گەلی شیلادزێ ودێرەلوک بۆئەوەی کە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان ئیدانەبکەن ڕاپەڕینێکی بێ وێنەیان ئەنجامدا." کەجەکە وتی، " لەو ڕاپەڕینەدا گەل بارەگای سەربازی سوپای تورکیا و هەموو کەلوپەلە سەربازییەکان-یانی سوتاند، و بەشێوازە هەلوێستی خۆیان لەهەمبەر داگیرکاری، کوشتن و کۆمەڵکوژیی نیشاندا. دەوڵەتی تورکیای فاشیست کە بەکۆمەڵکوژیی وەڵام دەداتەوە و نیشانی دا کە بەهەموو شێوازێک لەبەرانبەرحەق و ئازادی و خوێنی شەهیدان دەوەستێتەوە. سوپای داگیرکەری تورکیا بەبێ ترس گەلی دایە بەردەسڕێژی گولە. لەوێدا ٢ هاووڵاتی شەهید و ١٠ هاووڵاتی تر برینداربوون."
'ئێمە ئەو ڕاپەڕینەی کە بووە هۆی سەربەرزی هەموو گەلی کوردەوە بەرزدەنرخێنین'
کەجەکە ئەوسەرهەڵدانە مێزووییە کەهەمووگەلی کوردی سەرفەرازکرد، بەرزنرخاند، " لەتەواوی گەلی ڕاپەڕیو و گەلی باشوور پیرۆزبایی دەکەین. ئێمە دەستنیشانی دەکین، کە پشتیوانی لە هەڵوێستی نەتەوەیی گەلەکەمان لەدژی کۆمەڵکوژیی، قڕکردن و داگیرکاری دەکەین. خوای گەورە شەهیدانی ئەو راپەڕینە عەفو بکات وهیوای چاک بوونەوەمان بۆبریندارەکان هەیە. هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین."
لە بەیاننامەکەی کەجەکەدا هاتووە:
'لەدژی سیاسەتی داگیرکاری راپەڕین ئەنجامدرا'
گەلی هێژا
ئەوڕاپەڕینەی کە لەشیلادزێ ودێرەلوک ئەنجامدرا، نەتەنیا لەدژی کۆمەڵکوژیی ئەم دواییانەی دەوڵەتی تورکیا بوو. ڕاپەڕین لەدژی سیاسەتی قڕکردن و داگیرکاری دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لەسەرباکوور، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان ئەنجامدرا. لەوچوارچیوەیەدا، گەلەکەمان لەباشووری کوردستان، لەکاتی دروست بوونی دەوڵەتی تورکیای فاشیست، نەتەنیا باکوور، بەڵکو هەموو کوردیان کردووەتە ئامانجی خۆیان. بۆئەوەش گەشتنەتە ئەوبڕیارەی کە کورد لەهەر چواربەشی کوردستان لەدژی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بەرخۆدانی بکات. واتای ئەم ڕاپەڕینە ئەوەیە. لەو ڕووەوە گەلی شیلادزی و دێرەلوک، سیاسەتی هێزەداگیرکەرەکانیان لە باشووری کوردستان مایە پووچ کردەوە. سەرخستی ئەوهەنگاوە، وەک پێوەری سەرەکی هەنگاوەکانی ئێمەیە و وەک هەنگاوی سەرەکی گەلی باشووری کوردستانە.
'هەلوێستەکانی پەدەکە، تورکیا هارتردەکات'
گەلی سەربەرز
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورکیای فاشیست لەکاتی ڕاپەڕینەکەدا جارێکی تر دوژمنایەتی خۆی لەهەمبەرکوردنیشاندا. ئەردۆغان وتی، " لە شیلادزێ کارێکی خراپیان کردووە،دوای بڵاوبوونەوەی ئەوهەواڵە ئێمە فڕۆکە وسیلاحی خۆمان ڕەوانەکرد" بەو وتارەی ئەو ڕاپەڕینەی کە گەلی کورد بۆژیانێکی ئازاد ئەنجامیان داوە هەڵەیەک لەدژی دەوڵەتی تورکیا ناودەبات. بەوڕەنگە دەیهەوێت بڵێت کە کورد مافی ئەوەی نییە کە چالاکی بکات.
ئەردۆغان بەو راگەیەنراوەی خۆی دوژمنایەتی خۆی لەهەمبەرکورد نیشاندا وحکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە ڕاگەیەنراوێکی شەرمنانە هەوڵی داوە دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکیا لەدژی کورد پەردەپۆش بکات.
نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران وحکومەتی باشووری کوردستان وتیان کە ڕاپەڕینی ڕەوای گەل ئاژاوەگێڕییە. ئیدارەی هەرێم و ئەوکەسانەی کە دەبێت گەل لەهەمبەر هەڕەشەدا بپارێزن، گەل وەک ئاژاوەگێڕناودەبەن. حکومەتی باشووری کوردستان و پەدەکە بە هەلویستەی خۆیان جەسارەت بەتورکیا دەدەن وڕێگە بۆکۆمەڵکوژیی خۆش دەکەن. پەدەکە بەساڵانیکە بە وتنەوەی ئەوەی کە ئەگەرپەکەکە لیرەنەبێت، تورکیا بۆردومانی ناوچەکە ناکات خەریکی چەواشەکردنی گەلە و ڕەوایی بەهێرشەکان دەدات. ڕاپەڕینی گەلی باشووری کوردستان لەدژی هەلویستی ئەوانە.
'دەبێت خاوەنداریەتی لەڕاپەڕینەکەی شیلادزێ بکرێت'
بێهەلویستی حکومەتی ناوەندی عێراق بووەتە هۆی هارتربوونی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر. حکومەتی عێراق بەهۆی هەنێک پێوەندی و پێداویستی خۆی پێوەر و بەرپرسیارەتی خۆی لەبیرکردووە.
زۆرگرینگە کە تێکشکاندنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەباشووری کوردستان، بۆ ئازادی کوردان ببێتە دەستپێکێکی نوێ. ئەوئیرادەیەی کە لەشیلادزێ هەیە زۆرگرینگە و دەبێت خاوەنداریەتی لێبکرێت. دەبێت ئەوسەرهەڵدان وچالاکییە دیموکراتیکە بە هەموو ناوچەکانی باشووری کوردستاندا بڵاوبێتەوە.
لەسەرئەوڕاستییە ئێمە داوا لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ڕۆشنبیران، نووسەران، هونەرمەندان و گەلی باشووری کوردستان دەکەین کە لەدژی داگیرکەری خۆیان ڕێکبخەن. ئێمە داوا لە پارتە سیاسیەکان وپەرلمانتاران دەکەین کە پێنە پیری داوای گەلەوە بۆکۆتایی هێنان بەداگیرکاری سیاسەت و پڕۆژەیاسای نوی دەست پێبکەن.
ئێمە جارێکی ترڕاپەڕینەکەی گەل لەشیلادزێ بەرزدەنرخینین وسەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان وگەلی کوردستان دەکەین.
ک-ش