هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە ٤١مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی مەڕاشدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ٤١مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی مەڕاشدا بەڕێزەوە یادی هەموو کوردانی عەلەوی و شۆڕشگێرەکان دەکەینەوە کە شەهید بوون، بەڵێن دەدەین یادیان لە تێکۆشانی خۆماندا بە تورکیایەکی دیموکرات و کوردستانێکی ئازاد دەکەینەوە.
بە کۆمەڵکوژی مەڕاش قڕکردنی عەلەویەکان گەشکرا.
بە کۆمەڵکوژی مەڕاش زەمینە بۆ فاشیزمی ١٢ی ئەیلول ئامادەکرا. بەو کۆمەڵکوژیەکە سیاسەتی قڕکردن لەسەر عەلەویەکان سەپێنرا، هێرشەکە بەرامبەر تێکٶشانی ئازادی گەلی کورد و هەموو هێزە شۆرشگێرەکان بوو، پلانسازی و ئامادەکاری بۆ فاشیزمی ١٢ی ئەیلول کرا. بە هۆی بەڕێوەبەرایەتی توندی دوای کۆمەڵکوژی مەڕاش، تۆڵە لە بکوژەکان نەسەندرایەوە، جارێکیتر هێرش بەرامبەر ئەو کەسانە ئەنجامدرا کە هێرشیان بەرامبەر ئەنجامدرابوو، ئەمەش بە ئاشکرا نیشانیدا کە هێرش و کۆمەڵکوژیەکان لە لایەن کێ ئەنجامدراوە.
لە مەڕاش ژمارەیەک زۆر کوردی عەلەوی دەژیان، هەروەها لە ناو شار زۆربەی خەڵکەکە عەلەوی بوون، چەندین گەڕەک بە تەواوی لەدەستی کوردان عەلەویدا بوو. دوای کۆمەڵکوژیەکە لە ناو شار کوردان عەلەوی کۆچیان کرد، دواتر بە هۆی هێرشەکانەوە لە ناوچە و گوندەکانیش زۆربەی کوردانی عەلەوی بەرەو شارە گەورەکانی تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کرد. کۆمەڵکوژیەکە نەک تەنها کاریگەری لەسەر کوردە عەلەویەکانی مەڕاش دروست کرد، بەڵکو کاریگەری لەسەر کوردە عەلەویکەانی ڕۆژئاوای فورات، مەڵەتی، سێواز، سەمسور، ئەرزینگان و دەرسیمیش دروست کرد. کوردانی عەلەوی خاکی خۆیان بەجێهێشت. لە ١٢ی ئەیلولدا لە سەر ئاستێک کە کوردانی عەلەوی نەمێنن، زوڵمیان لێکرا بۆ ئەوەی خاکەکەیان بەجێبهێڵن. کۆمەڵکوژی مەڕاش لە ساڵی ١٩٧٨ بە قڕکردنی عەلەویەکان لە سەر خاکەکان گەیشتە ئامانج. کۆمەڵکوژی فیزیکی و زۆر ڕێبازی تر بە کۆچبەرکردن بەردەوام بووە، ئەم جۆگرافیایە لە کورد و عەلەویەکان چۆڵکرا.
پلانی قرکردنی کوردان سەرەتا لە پلانی شارک ئیسلاحەوە لە دەرسیم و ڕۆژئاوای فوراتەوە دەستیپێکرد. ١٩٣٨ بە قڕکردنی دەرسیم بەرامبەر کوردە عەلەقەیەکان فشارێکی زۆری فیزیکی و دەروونی و قڕکردنی سپی جێبەجێکراوە. کۆمەڵکوژی مەڕاش وەک قڕکردنێکی سپی یان قڕکردنی کلتوری، گەیشتە ئەنجام. ژمارەیک دانیشتوانی گوندەکان کەم بووە و ئەمەش نیشانەی ئەوەی لەسەر ئاستێکی بەرچاو قڕکردنەکە بە ئەنجامی خۆی گەیشتووە.
یادکردنەوە پێویستە بە تێکۆشانی دژی قڕکردن بێت
بەو هۆیەوە پێویستە یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی مەڕاش بە تێکۆشان دژی قڕکردن بێت، بە ڕاگرتنی ئەم قڕکردنە و پێچەوانەکردنی بێت. پێویستە هەوڵ بۆ لەناوبردنی مەترسیەکانی سەر عەلەویەکان بدرێت و پێویستە مرۆڤ تێکۆشانی ئەنجامدانی یادکردنەوە شەهیدان بکاتەوە و ئەو تێکۆشانە پێویستە بۆ هەموو عەلەویەکانی هەلێکی مێژوویی بێت. بەم هۆیەوە پێویستە لە سەرەتادا دەست لە بەجێهێشتنی خاکەکەیان هەڵگرن کە پراتیکبوونی قڕکردنە. پێویستە عەلەویەکان بگەڕێنەوە سەر گوندەکانیان لە مەڕاش ، مەلەتی، سێواز، ئەرزینگان، سەمسور و دەرسیم، بەرپرسیاری مێژوویی عەلەویەکان ئەوە خاوەنداری لە ناسنامە و ئایینەکەیان بکەن.
کۆمەڵکوژی مەڕاش پێویستە بە تەنها وەک کۆمەڵکوژیەک لەدژی کوردانی عەلەوی نەبینرێت. ئامانجەکەی ئەوەبوو ڕۆژئاوای فورات بە تەواوی لە کورد و عەلەویەکان چۆڵبکرێت. لە ڕۆژئاوای فورات کە بە سەدان ساڵە کلتوری عەلەوی دروست بووە و بەردەوامە، بە تەواوی قڕکردنی عەلەویەکان ئەنجامدراوە. لەبەرئەوە کاتێک یادی کۆمەڵکوژی مەڕاش دەکرێتەوە، ئەگەر ئەم ڕووەی کۆمەڵکوژیەکە نەبینرێت، کەموکورتیەکی زۆر گەورە دروست دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچوونی عەلەویەکان.
لە ٤٢مین ساڵی کۆمەڵکوژی مەڕاشدا بڕوامان وایە، ئامانجی کۆمەڵکوژیەکە بە تەواوی ئاشکرا بووە و لەسەر ئەم زەمینەیە تێکۆشان لە هەموو ڕوویەکەوە بەردەوام دەبێت. لەم تێکۆشانەدا با بەیەکەوە لە مەڕاش و هەموو ڕۆژئاوای فورات، جۆگرافیایەک لە عەلەوی و کورد دروست بکەینەوە و ئێمە سوێند دەخۆین شان بە شان لەگەڵ هەموو هێزە دیموکراتەکاندا بین.
ف.ق