کەمئەندامانی کەرکوک باسی خراپی دۆخیان دەکەن
لە رۆژی جیهانی کەمئەندامان، کەمئەندامانی شاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی خراپی دۆخیان بۆ ڕای گشتی کرد.
لە رۆژی جیهانی کەمئەندامان، کەمئەندامانی شاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی خراپی دۆخیان بۆ ڕای گشتی کرد.
ئەمرۆ لە رۆژی جیهانی کەمئەندامان، رێکخراوی داکۆک بۆ مافەکانی کەمئەندامان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست بۆ ئاگادار کردنەوەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە خراپی دۆخی کەمئەندامانی شارەکە.
بەرزان ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕیکخراوی داکۆک لە کۆنگرە رۆژنامەوانێکەدا ڕایگەیاند: " ئێمە لەکاتێکدا یادی رۆژی جیهانی کەمئەندامان دەکەینەوە کە کەمئەندامان لە خراپترین دۆخن بەهۆی نەبوونی پێداویستەیە سەرەکییەکانی تایبەت بە کەمئەندامان و نەبوونی هەڵی کار کە ئەمەش بەربەستێکی کوشندەیە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان."
هەروەها بەرزان ئەحمەد ڕاشیگەیاند: "پێویستە حکومەت هەلبستێت بە ئەرکەکانی خۆی سەبارەت بە جێبەجێ کردنی مافەکانی چاودێری کەمئەندامان وەکو یاسایی ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠١٣ بە تایبەت هەردوو برگەی ١٥ و ١٦ كە تایبەتن بە كەمئەندامان."
لە کۆتایشدا بەرزان ئەحمەد داوای لە حکومەت کرد ووتی: "داوا لە دەسەڵاتی حکومەت دەکەین کار بکات بۆ ڕەخساندنی هەلی كار بۆ كەسانی كەمئەندام، وە ئێمەش وەكو ڕێكخراوێكی تایبەت لە بواری مافەکانی کەمئەندامان پشتیوانی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ خۆپیشاندانەكانی عێراق داواش لە خۆپیشاندەران دەکەین داکۆکی لە مافی کەمئەندامان بکەن لە گۆڕەپانی ئازادی(ساحة التحریر)."