کەمپینێکی کۆکردنەوەی ئیمزا دژی داگیرکاریی لە شەنگال دەستیپێکرد

لە شەنگال لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عێراق و شەنگال، کەمپینێکی ئیمزاکردن لەلایەن ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگالەوە دەستیپێکرد.

لە شەنگال لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عێراق و شەنگال کەمپینێکی ئیمزا کۆکردنەوە لەلایەن ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگالەوە دەستیپێکرد.

داوا دەکرێت کە شەنگال و گوندەکانی لە ماوەی ١٥ رۆژدا ٥٠ هەزار ئیمزا کۆ بکەنەوە.

دواتر ئیمزا کۆکراوەکان پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق دەکرێت.

لەبارەی بابەتەکەوە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سنونێ، خودێدا ئەلیاس بۆ رۆژنیوزس قسەی کردووە و بانگەوازی بۆ گەلی ئێزیدی کردووە کە بەشداری ئەم کەمپینە بکەن و بە داگیرکاری بڵێن نا و وتی: "دەوڵەتی تورک سەدان ساڵە لەدژی هەبوونی کۆمەڵگای ئێمەیە. لەبەر ئەوەش ئەو کەمپینەمان لە بەرژەوەندی هەموو کۆمەڵگای ئێزدی دەستپێکردووە. بۆیە ئەرکی هەموو ئێزدییەکە دەست بە کۆکردنەوەی ئیمزا بکات."

ف.ق