کەنەکە سەردانی سۆسالیستی کرد
لە چوارچێوەی ئەو ڕاوێژ و کۆ بوونەوانەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دەستی پێکردوە لە گەڵ پارت لاینە سیاسیەکانی باشوری کوردستان ئەمرۆ شاندێکی کەنەکە سەردانی حزبی سۆسیال دێموکراتی کوردستانی کرد.
لە چوارچێوەی ئەو ڕاوێژ و کۆ بوونەوانەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دەستی پێکردوە لە گەڵ پارت لاینە سیاسیەکانی باشوری کوردستان ئەمرۆ شاندێکی کەنەکە سەردانی حزبی سۆسیال دێموکراتی کوردستانی کرد.
ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی باڵای کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمد قەرەموس و ئەندامانی کۆنسەی سەرۆکایەتی، ڕێزە کۆ بوونەوە و سەردانیکردنیان بۆ لای لاینە سیاسیەکانی باشوری کوردستان دەستپێکردوە، بە ئامانجی ڕاوێژی نەتەوەیی و یەکخستنی ڕیزەکانی لاینی سیاسی کوردی.
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو ئەو شاندەی کەنەکە سەردانی هەریەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆران و تەڤگەری ئازادی کرد، سەر لە بەیانی ئەمرۆش لە شاری سلێمانی ئەو شاندەی کەنەکە سەردانی بارەگای مەکتب سیاسی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی کرد لە لایەن حەمەی حاجی محمود سکرتێری گشتی ئەو حزبەوە پێشوازیان لێکرا، کۆ بوونەوەی نێوان کەنەکە و سۆسیالیست کاتژمێر و نیوێک دوور لە چاوی ڕاگەیاندن بەردەوام بوو.
وا بڕیارە دیدارەکانی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) بەردەوام بێت سەردانی پارت و لایەنە سیاسیەکانی تری باشوری کوردستانێش بکەن و ڕاوێژیان لەگەڵ دەکەن لە مەڕ پرسە هەنوکەیەکان و یەکێتی نەتەوەی.