دەستەی سەرۆکایەتی کەنەکە بە ڕاگەیەنراوێک کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی لە تل ڕەفعەت لە ٢ی کانونی یەکەم شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامدا ١٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و بانگی لە گەلی کوردستان کرد هەستنە سەر پێ.
کەنەکە بەبیریهێنایەوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک بەهۆی کۆمەڵکۆژیەکە ٢ ڕۆژ شینی ڕاگەیاند و وتی، "هەروەها زۆرێک لە ناوەند و دەزگاکانی کوردستان، وەک کەجەدە – ئە، تەژەکە – ئە . بە هۆی هێرشە دڕندانەکەوە هەڵوێستیان پیشانداوە و داوایان کردووە بۆ گەلەکەمان خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت و دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکرێت.
هەستنە سەرپێ
ئێمە وەک کەنەکە، لەبەرامبەر ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر، سەرەتا بانگ لە گەلەکەمان لە کوردستان و لە هەموو جێگەیەک دەکەین، لەدژی دڕندەیی بێدەنگ نەمینن و بە بەرپرسیاری نەتەوەیی خۆیان هەستن. لەهەمانکاتدا پێویستە هەموو گەل و هاوڕێکانی هەرێمەکە بەیەکەوە، لەدژی هێرشەکان یەکگرتووبن و بەیەکەوە بێوەستان خەبات بکەن.
'ئەگەر ناتۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان بێهەڵوێست بن ، هاوبەشی تاوانن'
هەروەها بانگمان بۆ ڕای گشتی جیهانیش هەیە: پێویستە ویژدانی مرۆڤایەتی جیهان، لەبەرامبەر ئەم زوڵمەی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان بێدەنگ نەبێت. پشتگیری گەلە مەزڵومەکەمان بکەن. ئەگەر ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی دڕندەیی دەوڵەتی تورک هەڵوێست پیشان نەدەن ، ئەوانیش هاوبەشی تاوانەکانن.
ئێمە وەک کەنەکە، بانگەوازیمان دووبارە دەکەینەوە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەرخۆدانی گەلەکەمان بین، لەگەڵ ئازار و غەمگینیەکانیان بین و لەو بڕوایەداین، سەرکەوتن بەشی گەلەکەمانە. بە بڕوا و بەرخۆدانمان فاشیزمی دەوڵەتی تورک و هاوبەشەکانی دەشکێنین."
ف.ق