کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) لە بارەی کۆمەڵکوژیی مەرەشەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
'هێرش کرایە سەر ئیرادەی ژیانی ئازاد'
کەژەکە رایگەیاند، لە مەرەشەوە تا رۆبۆسکی ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە مێژووی نوێی کوردستاندا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە زیهنییەتی قڕکەر، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجامدراوە، لە دژی بیروڕای هەمووی پێکهاتە ئۆپۆزسیۆنەکان و هەموو گەلێک و بە تایبەت لە دژی هەموو ژنان، لە چوارچێوەی سیاسەتی ئینکار و لەناوبردندا، بەردەوام بووە.
کەژەکە رایگەیاند، کۆمەڵکوژیی مەرەش بە مەبەستی هەڕەشەکردن لە بزوتنەوەی ئازادیی کورد و قڕکردنی گەڵ ئەنجامدرا. بە رێگای کۆمەڵکوژیی مەرەش، گەلی کوردی عەلەوی و ژنانی کوردی عەلەوی، بەهۆی ئەوەی لایەنگریی ئازادی و دیمۆکراسی بوون، سزا دران.
'نزیکایەتییەکی سیاسییە'
کەژەکە لە بەیاننامەکەیدا وتی:" ناوچەی مەرەش لە دێرزەمەنەوە بە ئامانج دەگیرا کە بە دەستی دەوڵەتەوە چۆڵبکرێت و گۆڕانکاریی بەسەر دانیشتووانیدا بهێنرێت و لەو ناوچانەی عەلەویی لێی دەژیان، هەوڵدەدرا خەڵکانێکی نەژادپەرەست لە ناوچەکانی دیکەی تورکیاوە بهێنرێن و لە شوێنیان نیشتەجێ بکرێن. هەروەها لە لایەن دەوڵەتەوە کە لە دژی ئەزموونە مادی و مەعنەوییەکانی کوردی عەلەوییە، بە هەست و نەستی دوژمنایەتیەوە نزیکیان دەبوویەوە و بە هەموو شێوەیەک هەڕەشە بوو بۆ سەریان و بۆ هێرشیکردنە سەریان رێخۆشکەر بوو. لە نێوان ٣ گوندی کوردی عەلەویدا، ئاوارەکانی تورک-سوننە-ی بە رەچەڵەک بولغاری جێگیر کران. ئەم سیاسەتەش لە سەردەمی ئوزاڵەوە بەرفراوانتر بووە. ئەمە نزیکایەتییەکی سیاسییە کە بە دەستی دەوڵەت بەڕێوە دەبرێت و هەڵ دەدرێت کوردانی عەڵەوی گەمارۆ بدرێت.
'هەمیشە بە شێوەیەکی ستراتیجی نیزیکیان بوونەتەوە'
کەژەکە لە بەردەوامی بەیاننامەکەیدا دەڵێت،" دەوڵەتێکی سەردەست کە عەلەوییبوون وەکو بیروبڕوایەک نەبینێت، بە زیهنییەتێکی سوننی و بە مەبەستی دیاریکردنی لەناوبردنی عەلەوی و کورد، هەمیشە بە شێوەیەکی ستراتیجی نزیکی بابەتەکە بووەتەوە. ناوەندی عەلەوییەکان و شوێنە پیرۆزەکانیان پەکخران. عەلەویبوون، هیچ کاتێک وەکو بیروبڕوا تەماشا نەکراوە. بەڵکو بە پێچەوانەوە ناوەندەکانی بیروبڕوایان سوتێنران و لەناو بران."
'ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت'
کەژەکە هەروەها دەڵێت:" کۆمەڵکوژیی مەرەش پێویستە خۆی لە ژێر کاریگەریی خنکاندن، کە لە ئێستادا ئێش و ئازار گوازراوەتەوە بۆ هێز، رزگار بکات و نەبێتە ئامرازێک کە دوور بکەوێتەوە لە هێزی خۆڕاگری. ئەم ئازارە پێویستە بگوازرێتەوە بۆ تۆلەسەندنەوە و ئاوڕدانەوەو خاوەنداریەتیی لە پیرۆزییەکان. ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، اتادار دەبێت و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی مرۆڤ. ئازارێک کە مرۆڤ بخاتە کۆتۆبەندەوەو ویژدانمان بەدیل بگرێت، ئەنجامی ئەوەیە کە دوژمن دەیەوێت هەوڵی بۆ دەدات. پێویستە ئێمە بەو زیهنییەت و ئیرادەیەی ئەم ئەنجامە قبوڵ ناکات و ئازار بەرێکخستن دەکات و دەیخانە سەر پێ و دەیگوازێتەوە بۆ هێز و لەو تێکۆشانەدا، لە هەموو کەسێک زیاتر بەشدار ببین و هەوڵ بدەین.
' ژنان بەتایبەت کرانە ئامانج'
کەژەکە هەروەها تیشکی خستە سەر کاریگەریی کۆمەڵکوژیی مەرەش لەسەر ژنان و وتی:" لە و کۆمەڵکوژییەدا بە تایبەتی ژنان کرانە ئامانج. چەندین ژنی عەلەوی لەو کۆمەڵکوژییەدا کوژران. ئەوانەی رزگاریشیان بوو، توشی حاڵەتی دەروونی خراپ هاتن. ئاسیمیلاسیۆن زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان دروست کرد. ئەو ژنانەی خاوەنی کەلتور و بیروبڕوا بوون، بێکاریگەر کران."
'رێرەوی بەرخۆدان بەردەوامە'
کەژەکە لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی تورک خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە کۆمەڵکوژییە و بەردەوامە لەم رێچکەیەدا. لە رۆبۆسکی ٣٥ کەس لە منداڵ و بێتاوان بوون، لە لایەن ئەم رژێمە بێبەزەییەوە بە کۆمەڵکوژییەکی دووبارەکران، کوژران.
ز.ش