گروپی میوزیکی زیلان لە چیا ئازادەکان بوون
گروپی میوزیکی زیلان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ بەشداری پیرۆزباییەکانی ١٥ ی تەباخ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بوون.
گروپی میوزیکی زیلان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ بەشداری پیرۆزباییەکانی ١٥ ی تەباخ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بوون.
سەرەڕای هێرشی سەخت و بێ ناوبڕ لەلایەن سووپای داگیرکەری تورکیاوە، لەو هەرێمانەی گەریلای لێ یە، ئاهەنگی پیرۆزباییەکانی ١٥ ی تەباخ بەردەوامن. گروپی میوزیکی زیلان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتوونەتە چیا ئازادەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەشداری ئەو ئاهەنگی پیرۆزباییانەیان کرد.
ئەندامانی گروپی میوزیکی زیلان کە ئەمە دووەم جاریانە سەردانی چیا ئازادەکان دەکەن، بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات ' ANF' دوان. سەلمان ئیبراهیم یەکێکە لە ئەندامانی ئەو گروپە و وتی "وەک گروپی زیلان، ئێمە لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتووین. شەڕڤانانی گەلی کورد لێرە لەگەڵ شەڕڤانانی عەرەب و ئاسوری و سوریانی شەڕ بۆ ئازادی دەکەن. سڵاوی هەموان هەیە بۆ گەریلا. بۆ ئاهەنگەکانی پیرۆزبایی ١٥ ی تەباخ، ئێمە بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە هاتووینەتە خزمەت گەریلاکان."
جۆش و خرۆشی ئەمساڵ زیاترە
مزگین مەحمود یەکێکی ترە لە ئەندامانی گروپی میوزیکی زیلان و ڕایگەیاند کە بەگوێرەی ساڵانی پێشوو، پیرۆزباییەکانی ئەمساڵ زۆر جیاوازن. جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمساڵ بە جۆش و خرۆشێکی زیاترەوە بەشداری ئاهەنگی پیرۆزباییەکان بوون لەلای گەریلا. مەحمود سڵاوی خۆی ئاڕاستەی تەواوی شەڕڤانان کرد لە سەنگەرەکانی هەر چوار بەشی کوردستان کە تێدەکۆشن و جەژنی هەموویانی پیرۆز کرد.
زۆر دڵخۆش و شادومانە
سومەییە محەمەد یەکێکی ترە لە ئەندامانی گروپی میوزیکی زیلان و باس لەوە دەکات کە ئەوان بەشداری زۆر ئاهەنگی پیرۆزباییان لە کانتۆن و شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و وتیشی "زۆر دڵخۆش و شادومانم. نازانم چۆن هەستی خۆشی خۆم دەرببڕم. ئەو ڕۆژە بۆ ئێمە ڕۆژێکی پیرۆزە و وەک جەژن وەهایە."
بەرخۆدانی بێ هاوتا
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەکینەکانی ژنانی ئازاد 'یەژا– ستار' زۆزان چەولیگ، لەو مەراسیمەدا کە گروپی میوزیکی زیلانی لێ بوو دوا. لە وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئازادکردنی هەر چوار بەشی کوردستان، ئەوان قۆناغ بە قۆناغ شەهید دەدەن. چەولیگ دەستنیشانی کرد کە ئەو بەرخۆدانەی هەیە، بەرخۆدانێکی بێ هاوتایە و وتیشی "لە کەسایەتی فەرماندەی ئێمە عەگید و یەک لە فەرماندە گەورەکانی ئێمە ئاتاکان ماهیر دا، ئێمە تەواوی شەهیدانی شۆڕشەکەمان بە ڕێزەوە بە بیردێنینەوە. گەل وەک هێزی ڕزگاریی لە گەریلا دەڕوانێت. ئێمەش دەڵێین: “ئێمە هاوڕێی عەگیدەکان، ئاتاکانەکانین. ئێمە درێژەپێدەری ڕێبازی سارا، بێریتان و زیلانەکانین. ئێمە بەم ڕۆحیەتەوە گەورە بووین. هەر بەو ڕۆحیەتەشەوە گەورەتر دەبین و دواجاریش هەر بەو ڕۆحیەتەوە سەردەکەوین."
ک٠ش