گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه: له دژی هێرشه‌كان ده‌بینه قه‌ڵغان
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ڕایده‌گه‌یه‌نن، له به‌رانبه‌ر داگیركاری و تاڵانیی زوحاكه‌كان سه‌ردانانه‌وێنن و له دژی سیاسه‌ته‌كانی له‌ناوبردن ده‌بنه قه‌ڵغان.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ڕایده‌گه‌یه‌نن، له به‌رانبه‌ر داگیركاری و تاڵانیی زوحاكه‌كان سه‌ردانانه‌وێنن و له دژی سیاسه‌ته‌كانی له‌ناوبردن ده‌بنه قه‌ڵغان.
گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) پیرۆزبایی ٢١ی ئادار\١ی خاكه‌لێوه - جه‌ژنی نه‌ورۆز له گه‌لان ده‌كه‌ن و سڵاو ئاراسته‌ی به‌رخۆدێرانی مانگرتنی دژ به گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن.
گه‌ریلای هه‌په‌گه؛ جووتیار له كه‌سایه‌تیی مه‌زڵووم دۆغاندا به‌ڕێزدارییه‌وه یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كرده‌وه كه له ڕۆژی نه‌ورۆزدا ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان نه‌ورۆز وه‌ك ژیانه‌وه و نوێبوونه‌وه پێناسه ده‌كه‌ن. گه‌ریلا جووتیار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ڕێ بۆ ئازادی، سه‌ركه‌وتن و یه‌كێتیی كوردان ده‌كاته‌وه.
ئه‌و گه‌ریلایه گوتیشی، «نه‌ورۆز ڕۆژێكی پیرۆزه كه له به‌رخۆدان پێكهاتووه. له هه‌مان كاتدا ئادار\خاكه‌لێوه مانگی شه‌هیدانه. زۆر هاوڕێی هێژامان له مانگی ئاداردا شه‌هید بوون. نه‌ورۆز بۆ ئێمه یادكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه، خاوه‌نداره‌تی كردنه له ڕه‌نجی ئه‌وان و ڕێكردنه به شوێنپێی ئه‌واندا.»
گه‌ریلای هه‌په‌گه؛ عادل-یش باسی له‌وه كرد كه به‌ر له هه‌زاران ساڵ كاوه‌كانی دژ به زوحاكه‌كان په‌یدا بوون. ئه‌مڕۆش له دژی ڕژێمی ئاكه‌په كه گوزارشت له زوحاك ده‌كات، هه‌زاران و ملیۆنان به‌رخۆدێر هه‌ن. گوتیشی، «ئێمه وه‌ك به‌رخۆدێرانی ئه‌م گه‌له له به‌رانبه‌ر تاڵان و داگیركاریی زوحاكه‌كان سه‌ردانانه‌وێنین و له دژی سیاسه‌ته‌كانی له‌ناوبردن ده‌بینه قه‌ڵغان.»
گه‌ریلای هه‌په‌گه ئه‌ردال مێژووی نه‌ورۆزی وه‌بیرخسته‌وه و گوتی، «ڕێبه‌ر ئاپۆ له ٢١ی ئاداره‌وه تا ٢٨ی ئاداری وه‌ك هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی داناوه. ٢٨ی ئادار ڕۆژی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ عه‌گیده. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا هێڵی قاره‌مانه‌تی به پێشه‌نگایه‌تیی گه‌لی كوردی وه‌ڵاتپارێز به‌هێزتر بووه. ئه‌م هێڵه له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌نێو گه‌لدا په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌مه مسۆگه‌ربوونی سه‌ركه‌وتن پیشان ده‌دات. سڵاو له له‌یلا گیوڤه‌ن و هه‌موو به‌رخۆدێرانی زیندانه‌كان ده‌كه‌م.»
s.m