گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار ڕۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆز كرد
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز كرد.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز كرد.
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه ڕۆژبوونی عه‌بدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز كرد.
ئۆرهان بینگۆل فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌په‌گه له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، «ڕێبه‌ر ئاپۆ له هه‌موو ژیانی خۆیدا ده‌سه‌ڵاتخوازی، كۆیلایه‌تی و سه‌ركوتكاری ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ڕۆژێكیش بیری له خۆی و ژیانی خۆی نه‌كردووه‌ته‌وه.
بینگۆل گوتی، «٤ی نیسان نه‌ك ته‌نیا بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو گه‌لی كورد و گه‌لانی بنده‌ست گرنگه. ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌ك ته‌نیا ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌ك، پارتییه‌ك و گه‌لێكه به‌ڵكوو به فه‌لسه‌فه، ئایدیۆلۆژیا و فكره‌كانی خۆی له دڵی مرۆڤایه‌تیدا جێی گرتووه. له‌پێناو گه‌لانی كوردستان و گه‌لانی دونیا زیاتر له ٤٦ ساڵه بێ دابڕان تێده‌كۆشێت و تێكۆشینی گه‌یاندووه‌ته ئه‌م ئاسته. به فه‌لسه‌فه‌ی خۆی نه‌ك ته‌نیا گه‌لێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌ڵكوو هه‌موو دونیای له‌خۆگرتووه.
بینگۆل سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی جێپه‌نجه‌یان دیاره له مێژووی دونیادا و گوتی، «ملیۆنان مرۆڤ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری خۆیانن و به شوێنپێی ئه‌ودا ڕێده‌كه‌ن. ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕووناكییه - ژیانه - ڕێبازی ژیانه - هه‌بوونه - به‌رخۆدانه.» ئه‌و فه‌رمانده‌یه باسی له هه‌ڵمه‌تی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» كرد و گوتی، پێویسته هیچ كه‌س له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان بێده‌نگ نه‌بێت.
دوای گوته‌كه‌ی ئۆرهان بینگۆل، گه‌ریلاكان ده‌ستیان به چاندنی نه‌مام كرد كه بووه به نه‌ریتی ساڵانه‌یان و له ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه‌دا نه‌مان ده‌چێنن و دواتر هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كه‌ن.
گه‌ریلاكان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان
گه‌ریلای یه‌ژا ستار ڕووكه‌ن كۆچه‌ر: ده‌رباره‌ی ٤ی نیسان ناتوانین بڵێین ڕۆژی له‌دایكبوونی مرۆڤێكه. له‌و ڕۆژه‌دا له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه به مردوو داده‌نرا چاوه‌كانی كرده‌وه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه ڕۆژبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه. دونیا به‌گشتی دڵسۆزی پیشان ده‌دات بۆ ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌رایه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی تورك له فكر و بۆچوونه‌كانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌ترسێت. هۆكاری گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ره‌كه‌مان ئه‌مه‌یه. له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ره‌كه‌ماندا ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی گۆشه‌گیر بكه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین و ڕێبه‌رایه‌تیمان له ڕووی فیزیكییه‌وه ئازاد ده‌بێت و ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ئازاد كار بكات.
گه‌ریلای هه‌په‌گه باز پیردۆغان: واته و تامه‌زرۆیی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه بۆ ئێمه زۆر جیاوازه؛ له‌دایكبوونی ڕێبه‌ره‌كه‌مان هه‌ر وه‌ك چۆن ژیانه‌وه‌ی گه‌لێكه، هه‌ر نه‌مامێكیش كه ئێستا ده‌یچێنین به‌هار شین ده‌بێت و ده‌بێته نیشانه‌ی ئازادی.
گه‌ریلای یه‌ژا ستار سارا جوودی: ئه‌و نه‌مامانه‌ی ئێمه ده‌یانچێنین سمبوولی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕێبه‌ره‌كه‌مانه له ئیمڕاڵی. له‌م ڕۆژه گرنگه‌دا كه سمبوولی دڵسۆزی و ئه‌شقی ئێمه بۆ ئازادییه، بانگی گه‌لی كورد ده‌كه‌م به به‌رخۆدانی خۆی تێكۆشان گه‌وره بكات.
گه‌ریلای هه‌په‌گه دۆغان زازا: به‌ر له هه‌ر شتێك ڕۆژبوونی ڕێبه‌ره‌كه‌مان له گه‌لی كورد و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پیرۆز ده‌كه‌م. له سایه‌ی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ڕێبه‌ره‌كه‌مان بۆ ئێمه و مرۆڤایه‌تی كردووه‌ته‌وه، ئیدی ڕێ له كۆمه‌ڵكوژی و قڕكردنه‌كان ده‌گیرێت.
s.m