گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)\یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) دوێنێ له گردی لێلیكان-ی ناوچه‌ی سیده‌كان-ی باشووری كوردستان دژ به سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كرد. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاندبوو له چالاكییه‌كه‌دا ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون. ئه‌مڕۆش گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه:
«ڕۆژی ١١ی شوبات\٢١ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ٧:٢٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی لێلیكانی ناوچه‌ی سیده‌كان كه خاكی باشووری كوردستانه، چالاكییه‌كیان كرد. گورزی تووندیان له په‌ناگه‌یه‌كی دوژمن دا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٣ سه‌رباز كوژران. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد و سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆیشی به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی له ناوچه‌كه گواستنه‌وه. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه و بۆردومانی دوای چالاكییه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.»
s.m