گه‌ریلا کانی هەپەگە له‌ گه‌ڤه‌ر گورزیان له‌ سه‌ربازانی توركیا وەشاند،١٥ سەرباز کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە لەهەرێمی چارچەلا-ی زنجیرە چالاکییەک لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە وبەلانی کەمەوە ١٥ سەربازی سوپای تورکیا لەوچالاکییانەدا کوژراون.

هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ناوچەی برادۆست-ی باشووری کوردستان-یش لەچالاکی گەریلاکانیدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراوە و٤ سەربازی دیکە بریندار بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە ڕێکەوتی ٢٧ی تەباخ لە ناوچەی گەڤەرکە لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامیان داوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندنەکەی هەپەگەدا هاتووە، "هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆزو شەهید ئاگریدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا زنجیرەچالاکییان ئەنجامدا. زانیاری ورد دەربارەی ئەوچالاکییانە:

'لەگەڤەر گورزی سەخت لەسوپای تورکیا دراوە، ١٥ سەرباز کوژران'

ڕۆژی ٢٧ی تەباخ/٦ی خەرمانان کاتژمێر ٠٣:١٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لەسەر گردی مەجلیس-ی سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەک ئەنجامدرا، ئەو چالاکییە لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدرا وتێیدا ٣ سەنگەری سوپای تورکیا وحەشارگەیەکیان بەتەواوی تێکشکا. گەریلاکانمان بەشێوازێکی فیدایی خۆیان گەیاندە سەرگردەکە و لەوێ شەڕ ڕوویدا، لەو شەڕەدا ١٥ سەربازی سوپای تورک کوژران وژمارەیەکی زۆر بریندار بوون. هەروەها گەریلایەکمان بەناوی موسا ڕۆژدا (بەدری بۆزکوورت) دوای شەڕێکی قارەمانانە شەهیدبوو.

دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا ناوچەکە تۆپباران کرد و لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە جەنازە وکوژراوانی خۆی لە ناوچەکە گواستەوە.

ناسنامەی گەریلای شەهید

ناو: موسا ڕۆژدا

ناووپاشناو: بەدری بوزکوورت

شوێنی لەدایک بوون: شڕناخ

شوێن و ڕێکەوتی شەهادەت:٢٧ی تەباخ-ی ٢٠١٨/ جولەمێرگ

' لەهەرێمی برادۆست سەربازێک کوژرا و٤سەربازی دیکەش برینداربوون'

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی لە ناوچەی برادۆستی سیدەکان، لەسەر گردی لێلکان چالاکییەک لەدژی هێزە داگیرکەرەکانی سوپای تورکیا ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون، پاش ئەو چالاکییە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ناوچەکەیان بۆردوومان کرد کە لە ئەنجامیاندا ژمارەیەک لە ئاژەڵەکانی هاوڵاتیان لەناوچوون.

'ئۆپەراسیۆنی بێ ئەنجام لە لیجە.

لە ڕێکەوتی ١٨ی تەباخەوە سوپای تورکیا لە هەرێمی پێرەژمان-ی ناوچەی لیجە-ی سەر بەئامەد ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەست پێکرد کە بە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

ک-ش