گه‌ریلا گورزی له یه‌كینه‌ی شاراوه دا و ٥ سه‌ربازی توركیا كوژران
له سنووری شاری چه‌ولیكی باكووری كوردستان دژی یه‌كینه‌ی شاراوه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكی ئه‌نجامدرا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌رباز كوژران و ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
له سنووری شاری چه‌ولیكی باكووری كوردستان دژی یه‌كینه‌ی شاراوه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكی ئه‌نجامدرا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌رباز كوژران و ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی هێزه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٦ی ئاب\٤ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له شوێنێكی نێوان گردی شوندرێ و دۆڵی ده‌شتان جێگیر بووبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه.
٢٥ی ئاب\٣ی خه‌رمانان كاتژمێر ٢٣:٣٠ له نزیك گوندی ساخنێی ناوچه‌ی كانی ڕه‌ش-ی سه‌ر به شاری چه‌ولیك، هێزه‌كانمان چاودێریی یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه‌ی دوژمنیان كرد و چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له شوێنێكی نزیكه‌وه گورزی تووند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ٥ سه‌رباز كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون. سه‌ربازانی دوژمن له دوای چالاكییه‌كه هاتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و له‌نێوان ئه‌وان و هێزه‌كانماندا شه‌ڕێی سه‌خت ڕوویدا. له‌و شه‌ڕه‌دا ٢ هه‌ڤاڵمان كه قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. هه‌ر كه زانیاریی به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی ئه‌م شه‌ڕه به‌ده‌ستخرا، به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له سه‌ربازگه‌ی چه‌لێ نمێژای شرنا‌خ-ه‌وه بۆمبارانی هه‌رێمی به‌ستا ده‌كات. به‌هۆی ئه‌و بۆمبارانه ئاگر له ناوچه‌ی مه‌ریه‌مین-ی هه‌رێمه‌كه كه‌وته‌وه و هێشتاش دانه‌مركاوه‌ته‌وه.»
s.m