گه‌مارۆی سه‌ر گونده‌كانی شارۆچكه‌ی لیجه به‌رده‌وامه
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركیا كه له سنووری شارۆچكه‌ی لیجه-ی سه‌ر به ئامه‌د ده‌ستی پێكردووه، هه‌ڕه‌شه له گه‌ل ده‌كرێت و ڕێگری له هاتووچۆی دانیشتوانی گونده‌كان ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركیا كه له سنووری شارۆچكه‌ی لیجه-ی سه‌ر به ئامه‌د ده‌ستی پێكردووه، هه‌ڕه‌شه له گه‌ل ده‌كرێت و ڕێگری له هاتووچۆی دانیشتوانی گونده‌كان ده‌كرێت.
له ٦٥ گوند و لادێی سنووری شارۆچكه‌ی لیجه-ی سه‌ر به ئامه‌د، سوپای توركیای داگیركه‌ر چه‌ندین هه‌فته‌یه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌ستپێكردووه. گوندنشینان ڕایانگه‌یاند، سه‌ربازانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن و ئازاریان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها له چه‌ندین شوێن كه هاتووچۆی لێ قه‌ده‌غه كراوه، ڕێگری له هاتووچۆی گوندنشینان ده‌كرێت.
چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵ له‌ناوچوون
هاوڵاتییانی گونده‌كان كه بژێویی ژیانیان له‌سه‌ر كاری ئاژه‌ڵدارییه ڕایانگه‌یاند، ئاژه‌ڵه‌كانیان نه‌خۆش كه‌وتوون و بانگی پزیشكی ئاژه‌ڵانیان كردووه، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه بچنه گونده‌كان. هاوڵاتییانی گونده‌كان په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری كردووه، به‌ڵام پێیان ڕاگه‌یاندوون: «له ناوچه‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌یه، ئێمه ناتوانین بێینه ئه‌و ناوچه‌یه.» ئاژه‌ڵداران ده‌ستنیشانیان كرد كه به‌هۆی نه‌چوونی پزیشكی ڤێرتێرنه‌رییه‌وه چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵ مردوون.
s.m